Accessibility links

كۆنتراكته‌رێكی ئه‌مریكی به‌ به‌رتیل دان گوناهبار كراوه‌


كۆنتراكته‌رێكی وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌ تاوانه‌كانی پیلان گێڕان و به‌رتیل دان و قاچاغ چێتی پاره‌ گوناهبار كراوه‌.

ڕۆژی سێشه‌ممه‌، له دادگایه‌كی واشنتۆن، فلیپ بلووم دانی به‌وه‌دا ناوه‌ زیاتر له دوو ملیۆن دۆلاری وه‌ك پاره‌ی مۆڵ و وه‌ك دیاری داوه ‌به‌ كاربه‌ده‌ستانی ئه‌مریكی له عێراق به‌رامبه‌ر وه‌رگرتنی كۆنتراكتی بای هه‌شت ملیار دۆلار له سه‌ردانه‌كانی سه‌ر له‌ نوێ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراقدا.

ئه‌و به‌رتیل دانانه‌ش ئه‌و كاربه‌ده‌ستانه‌ی ئه‌مریكاشی گرتۆته‌وه‌ كه له ماوه‌ی زیاتر له ساڵێكی ده‌سه‌ڵاتی كاتی هاوپه‌یمانان به سه‌ركردایه‌تی ئه‌مریكا له پاش ڕووخانه‌كه‌ی ساڵی 2003 ی سه‌دام حوسه‌ین ی عێراقیان به‌ڕێوه‌ ده‌برد و هه‌روه‌هاش ژماره‌یه‌ك كاربه‌ده‌ستی له‌شكریشی گرتۆته‌وه‌.

ژمێریاری گشتی له پرۆسه‌كانی سه‌ر له‌ نوێ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراق ده‌ڵێت ئۆفیسه‌كه‌ی حه‌فتا لێكۆڵینه‌وه‌ی تری له‌سه‌ر تاوانه‌كانی گه‌نده‌ڵی ئه‌نجامداوه‌.

XS
SM
MD
LG