وه‌زیری ته‌ندروستی سودان یه‌كه‌م حاڵه‌تی نه‌خۆشی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده ڕاده‌گه‌یه‌نێت و ده‌ڵێت پیاوێك تووشی نه‌خۆشیه‌كه بووه.
كاربه‌ده‌ستانی ته‌ندروستی سودان ڕۆژی سێشه‌ممه گوتیان تاقیكردنه‌وه‌كانی بۆ خاوه‌نی كێڵگه‌یه‌كی باڵنده و په‌له‌وه‌ڕ له خه‌رتومی پایته‌خت ئه‌نجامدراون، نیشانی ده‌ده‌ن كه‌وا هه‌ڵگری جۆری كوشنده‌ی ڤایرۆسی ئه‌نفلوه‌نزای ئه‌ڤیانه. هه‌روه‌ها ڕایانگه‌یاند كه‌وا مریشكه‌كانی كێڵگه‌ی ئه‌م كه‌سه تووشبوه و كێڵگه‌یه‌كی تری نزیك ناوچه‌ی جه‌زیره، ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده‌یان تیادا به‌دیكراوه.
ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن ده‌ستیان كردووه به له‌ناوبردنی هه‌زاره‌ها باڵنده و په‌له‌وه‌ڕی ئه‌و ناوچه‌یه.
پێشتریش ڕۆژی سێشه‌ممه، وه‌زیری ته‌ندروستی چین جه‌ختی كرده سه‌ر ئه‌وه‌ی كوڕێكی ته‌مه‌ن 21 ساڵ له پارێزگای هوبێی دوایترین حاڵه‌تی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده‌یه له وڵاته‌كه‌یاندا.
ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده له‌وه‌ته‌ی له ساڵی 2003 ه‌وه سه‌ری هه‌ڵداوه، زیاتر له 100 كه‌سی كوشتووه كه زۆرینه‌یان له ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیا بووه. هه‌روه‌ها ئه‌م نه‌خۆشیه له ئه‌فه‌ریقا و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌وروپاشدا ده‌ركه‌وتووه.