دادگایی كردنی سه‌دام حوسه‌ین ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له به‌غدا ده‌ستی پێكرده‌وه. سه‌رۆكی دادوه‌ران گوتی ئه‌و مۆرانه‌ی دكتاتۆری ڕوخاو به ڕاسته‌قینه داده‌نێت كه له‌سه‌ر به‌ڵگه‌نامه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به كوشتنكارییه‌كانی دژ به موسوڵمانه شیعه‌كان بینراون.
له دانیشتنی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی دادگادا، شاره‌زایانی نوسینی ده‌ستی جه‌ختیان كرده سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی كه مۆری سه‌دام حوسه‌ینی له‌سه‌ره و تیایدا خه‌ڵاتدان به‌و كارمه‌ندانه‌ی ده‌زگای زانیاری قبوڵ ده‌كات كه له ڕووداوه‌كه‌ی ساڵی 1982 ی گوندی دوجه‌یل‌دا ڕۆڵیان هه‌بووه، مۆری سه‌دامن.
سه‌دام و حه‌وت له ده‌ست و پێوه‌نده‌كه‌ی له دانیشتنی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی دادگای تایبه‌ت به دادگایی كردنی سه‌دام حوسه‌ین له به‌غدا ئاماده بوون.
له لایه‌كی تریش، پێكدادانێكی توند له نێوان سه‌ربازه عێراقیه‌كان و هێزه شه‌ڕه‌نگێزه‌كانی یاخیبوان بۆ دووه‌م ڕۆژه له شارۆچكه‌ی ئه‌دهه‌میه‌ی سه‌ر به پایته‌خت كه زۆرینه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی عه‌ره‌بی سوننه‌ن، به‌رده‌وامه.
كاربه‌ده‌ستانی ئه‌مریكیش ده‌ڵێن سه‌ربازه ئه‌مریكیه‌كان له هه‌مان پێكداداندا به‌شدار بوون كه تیایدا به لایه‌نی كه‌مه‌وه پێنج له یاخیبوان كوژراون و حه‌وت كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.