ڕێبه‌ره سـیاسـیـیه‌كانی عێراق ده‌ڵێن پـلان داده‌نێن تا پـێنجشه‌ممه په‌رله‌مان بانـگهێشت
بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كۆبـبنه‌وه، له نێو ئه‌و داخوازییه به په‌لانه‌ی كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی بۆ پـێـكهێنانی حكومه‌تێـكی یه‌كگرتوو.
دانیشـتنه‌كه‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی په‌رله‌مان دواخرا به هۆی ڕێـك نه‌كه‌وتنی لایه‌نه سـیاسـیه‌كان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كێ سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی نوێ بكات. ڕێبه‌رانی سوونه‌ی عه‌ره‌ب و كورد ده‌سـتنیشانكردنی ئیبراهیم ئه‌لجه‌عفه‌ریـیان بۆ ئه‌و پـۆسـته ڕه‌تكرده‌وه. ده‌ڵێن كاری كه‌می كردووه بۆ ڕاگرتنی توندوتیژی تیره‌یی.
ڕۆژی چوارشه‌ممه دیسـانه‌وه ئه‌لجه‌عفه‌ری ڕه‌تیـكرده‌وه واز له پـۆسـته‌كه‌ی بـهێنێت.
سه‌باره‌ت به بارودۆخی ئاسایشییه‌وه ، ڕۆژی چوارشه‌ممه له سه‌رانسه‌ری عێراق به لایه‌نی كه‌م 17 كه‌س به هۆی توندوتیژی كوژراون. له باشوری به‌غداش یاخیبوان بنكه‌یه‌كی پۆلیسی نوێیان ته‌قاندۆته‌وه، به‌ڵام زیانی گیانی لێ نه‌كه‌وتۆته‌وه.
له‌شكری ئه‌مریكیش ده‌ڵێت سه‌ربازێـكی هاوپه‌یمانان به هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌ی گیانی له ده‌ست داوه.
له واشـنتۆنیش جارێـكی دیكه سه‌رۆك بوش جه‌ختی كرده‌وه له‌سه‌ر به‌ڵێـنه‌كانی سه‌باره‌ت به عێراق، گوتی شـكست هێنان له‌و وڵاته له بژاردا نیه. هه‌روه‌ها داخوازیشی كرد له عێراقیـیه‌كان حكومه‌تێـكی یه‌كگرتوو پـێـك بهێنن.