ئێران هۆشـداری ئه‌ندامانی هه‌میشه‌یی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان
ده‌كات و ده‌ڵێت هیچ جۆره فشارێـك ئێران ناچار ناكات به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی ڕابگرێت.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران حامد ڕزا ئاسفی گوتویه‌تی كۆبونه‌وه‌كه‌ی ڕۆژی سـێشه‌ممه‌ی پێنج ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی ئاسایش و ئه‌ڵمانیا زیاتر به‌لای به‌شـداربوانێـوه گرنگه وه‌ك له ئێران. هه‌روه‌ها گوتویه‌تی هه‌وڵه‌كانی پـێـشوش بۆ فشـار خستنه سه‌ر ئێران تا چالاكیـیه ناوه‌كیـیه‌كانی ڕابگرێت شـكستیان هێنابوو.
ئه‌م وتووێژانه‌ی ڕۆژی سـێشه‌ممه‌ی مۆسـكۆش زه‌مینه‌یه‌ك بۆ كۆبونه‌وه‌ی هه‌فته‌ی داهاتووی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش خۆشده‌كات كه بڕیاره له 28 ی مانگی چواردا به‌ڕێوه بچێت، له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆم ڕاپـۆرتـێـك سه‌باره‌ت به كێشه‌ی ناوه‌كی ئێران پـێشـكه‌ش ده‌كات.
له واشـنتۆنیش سه‌رۆك بوش دووپاتی كرده‌وه كه‌وا هه‌موو بژاره‌كان له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ سه‌باره‌ت به ئێران ده‌مێنێته‌وه، به‌ڵام گوتیشی ده‌یه‌وێت كێـشه‌كه به شـێوه‌یه‌كی دیبلۆماسـیانه چاره‌سه‌ر بكرێت.
له لایه‌كی دیكه‌وه سه‌رۆكی ئێرانی مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ڕۆژی سـێشه‌ممه له میانه‌ی مانۆرێـكی هێزه‌كانی له‌شكری ئێرانی‌دا له تاران گوتی هه‌رچ لایه‌نێـك په‌لاماری كۆماری ئیسـلامی ئێران بدات په‌شـیمان ده‌بێته‌وه. گوتیشی له‌شـكری وڵاته‌كه‌ی یه‌كێـكه له له‌شـكره هه‌ره به‌هێزه‌كانی جیهان.