سه‌رۆكی چـینی، هوو جـینـتاو گه‌یشته وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به مه‌به‌سـتی
وتووێژكردن له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بوش و گه‌وره بازرگانان.
یه‌كه‌م شـوێنی وه‌سـتانی هوو جـینـتاو له سه‌ردانه چـوار ڕۆژیـیه‌كه‌یدا له ویلایه‌تی واشـنتۆن بوو كه ده‌كه‌وێته باكوری ڕۆژئاوای وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، له‌وێ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی كۆمپانیای مایكرۆسۆفت، بیڵ گه‌یت و به‌ڕێوبه‌رانی كارگه‌ی بۆێنگ بۆ دروستـكردنی فڕۆكه كۆده‌بـێته‌وه. پـاشان به‌ره‌و واشـنتۆنی پایته‌خت به‌ڕێ ده‌كه‌وێت.
بڕیاره ڕۆژی پـێنجشه‌ممه له كۆشـكی سـپی چـاوی به سه‌رۆك بوش بكه‌وێت، پـێشـبینی ده‌كرێت بابه‌تی سه‌ره‌كی وتووێژه‌كان مه‌سه‌له ئابوریـیه‌كان بێت.
سه‌رۆكی چینی گه‌شـته‌كه‌ی به هاوڕێـیه‌تی له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی لیوو یۆنگكینگ ده‌كات و هه‌روه‌ها وه‌زیری ده‌ره‌وه و وه‌زیری بازرگانی و وه‌زیری گه‌شه پـێدان و چاكسازیشی له‌گه‌ڵه.
له‌وانه‌یه به‌ڕێز هوو جینتاو داخوازی له وڵاته یه‌كگرتووه‌كان بكات جارێـكی دیكه جه‌خت له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی بكات كه تایوان به‌شـێـكه له چین، له هه‌مان كاتیش‌دا پـێـشبینی ده‌كرێت سه‌رۆك بوش باس له ڕه‌وشـی مافه‌كانی مرۆڤ له چین بكات. هه‌روه‌ها هه‌ردوولا وتووێژ له‌سه‌ر دانوسـتاندنـه‌كانی ناوه‌كی له‌گه‌ڵ كۆریای باكور و ئێران.