ڕۆژی سـێشـه‌ممه دیبلۆماته‌كانی هه‌ر پـێنج ئه‌ندامه هه‌میشـه‌یـیه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ئه‌ڵمانیا له مۆسكۆ كۆده‌بنه‌وه به مه‌به‌ستی وتووێژ كردن سه‌باره‌ت به كێشه‌ی ناوه‌كی ئێران.
وتووێژه‌كان پـێـشه‌كیـیه‌كه بۆ كۆبونه‌وه‌یه‌كی سه‌ره‌كی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه كه له 28 ی مانگـی چواردا ده‌بێت كاتێـك نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان گوی له ڕاپـۆرتی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆم ده‌بێت كه باس له‌وه ده‌كات تا چه‌ند ئێران له به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی پابه‌ندی بڕیاره نیوده‌وڵه‌تیـیه‌كانه. كاربه‌ده‌ستانی ئه‌مریكا ده‌ڵێن ده‌بێت دوای ئه‌وه بڕیار بدرێت كه چۆن وه‌ڵامی ڕه‌فتاری به‌رهه‌ڵسـتكارانه‌ی ئێران بدرێـته‌وه.
سه‌رپه‌رشتی تیمی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له مۆسـكۆ ، كاربه‌ده‌ستی بله‌ی سـێـیه‌می وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا نیكۆلاس بێرنه.
له كۆبونه‌وه‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، شان مه‌كـكۆرمه‌ك گوتی نیكۆلاس بێرن هه‌وڵده‌دات ڕه‌زامه‌ندیـیه‌كی گشـتی به‌ده‌ست بهێنێت بۆ ئه‌وه‌ی په‌یامێـكی به‌هێز بۆ ئێران بنێرن.
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌م دوایـیانه‌دا داوای له ئێران كرد پـیـتاندنی یۆرانیۆم ڕابگرێت، به‌ڵام تاران شانازی به پـێـشـكه‌وتنه‌كانی له باری پـرۆگرامی ناوه‌كیـیه‌كه‌ی كردووه.
شان مه‌كـكۆرمه‌ك نیگه‌رانی سه‌باره‌ت به‌و ڕاگایاندنانه‌ی ئێران ده‌ربڕی كه ده‌ڵێن خه‌ریكی توێژینه‌وه‌ن له‌سه‌ر پـرۆگرامی سه‌نته‌رفیوجی p-2 واته ئامێرێـكی پـێشكه‌وتوی پـیتاندنه كه ڕه‌نگه ئه‌م ته‌كنه‌لۆژیایه‌ی له ڕێـگه‌ی ده‌سته‌ی زانیاری سه‌باره‌ت به سازكردنی چه‌كی ناوه‌كی زانای پاكستانی قه‌دیر خانه‌وه به ده‌ست هێنابێت.
كۆشـكی سـپی گوتی كاركردنی ئێران له‌سه‌ر سه‌نته‌رفیوجه‌كانی p-2 ده‌بێـته هۆی نیـگه‌رانیـیه‌كی زۆر هه‌روه‌ها پـێشـێـل كردنێـكی زیاتری ئێرانه بۆ به‌ڵێنه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی سه‌باره‌ت به بڵاو نه‌بوونه‌وه‌ی چه‌كی ناوه‌كی.