حكومه‌تی قه‌ته‌ر ڕایگه‌یاند بڕی 50 ملیۆن دۆلار وه‌ك كۆمه‌ك پـێشـكه‌ش به حكومه‌تی فه‌له‌سـتینی به ڕێبه‌رایه‌تی گروپی حه‌ماس ده‌كات، ئه‌و حكومه‌ته‌ی كه دووچاری كێشه‌ی دارایی بۆته‌وه.
ڕاگه‌یاندنه‌كه‌ی دووشه‌ممه‌ی دۆحه بۆ ئه‌و كۆمه‌كه دارایـیه له ئاكامی ئه‌وه دێت وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و یه‌كێتی ئه‌وروپا بڕینی پـشـتگیری دارایی خۆیان له حكومه‌تی فه‌له‌سـتینی كه ڕێـكخراوی حه‌ماس ڕێبه‌رایه‌تی ده‌كات ڕاگه‌یاندووه. بڕینی ئه‌م كۆمه‌كه‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت تا ئه‌و كاته‌ی گروپی حه‌ماس كاری توندوتیژی مه‌حكوم ده‌كات و دان به مافی بوونی ئیسرائیل ده‌نێت.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه حكومه‌تی ئێران ڕایگه‌یاند تاران كۆمه‌كی 50 ملیۆن دۆلار به ده‌سه‌ڵاتی فه‌له‌سـتینی ده‌به‌خشـێت.
شایه‌نی باسه له‌وه‌ته‌ی له مانگی ڕابوردووه گروپی حه‌ماس ده‌سه‌ڵاتی كرتـۆته ده‌ست كه‌وتـۆ‌ته ژێر فـشـاری دیبلۆماتی و دارایی له لایه‌ن ئیسرائیل و وڵاته ڕۆژئاوایـیه‌كانی كه حه‌ماس به گروپـێـكی تیرۆریستی داده‌نێن.
هه‌روه‌ها ئیسرائیل ده‌ستی به‌سه‌ر نزیكه‌ی 50 ملیۆن دۆلاردا گرتووه كه مانـگانه له داهاتی باج كۆده‌كرێته‌وه بۆ ده‌سـه‌ڵاتدارێتی فه‌له‌سـتینی.