كاربه‌ده‌سـتانی توركی ده‌ڵێن ئه‌فسه‌رێـكی ئاسایشی توركی و سه‌رهه‌ڵداوێـكی كورد له پـێـكدادانـێـكدا كوژراون له باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی وڵات.
ده‌ڵێن هه‌ردووكیان له ناوچه‌ی سـیرت ڕۆژی سێشه‌ممه كوژران. كاربه‌دستان ده‌ڵێن سه‌رهه‌ڵداوه‌كه ئه‌ندامێـكی پارتی كرێـكارانی كوردستان بوو.
ئه‌مه دواهه‌مین پـێـكدادانه له باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی توركیا ڕووبدات له‌وه‌ته‌ی له مانگی سێ‌یه‌وه توندوتیژی ده‌ستی پـێـكرد له‌كاتی به خاك سـپاردنی 14 سه‌رهه‌ڵداوی كورد له دیاربه‌كر كه به ده‌ستی هێزه‌كانی ئاسایش كوژرابوون.
پارتی كرێـكارانی كوردستان له ساڵی 1984 ه‌وه خه‌بات ده‌كات بۆ به‌ده‌سـتهێنانی ئۆتۆنۆمی له ناوچه‌ی باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی توركیا، زیاتر له 30 هه‌زار كه‌سیش گیانیان له ده‌ست داوه. سه‌رهه‌ڵداوانی په‌كه‌كه به شـێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی له چیاكانی باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی توركیا و باكوری عێراق جـێـگیر بوون.