وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كاربه‌ده‌سـتانی حه‌ماس مه‌حكوم ده‌كات، ئه‌وانه‌ی ئـێـسـتا
حكومه‌تی فه‌له‌سـتینی به‌ڕێوه ده‌به‌ن، له‌سه‌ر ئه‌و لێدوانانه‌یان كه پاساو بۆ هێرشه خۆكوژیـیه‌كه‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی ته‌ل ئه‌ڤیڤ دههێنـنهوه. كۆشـكی سـپـی ده‌ڵێت ئه‌م جۆره هه‌ڵوێسـتانه كاریـگه‌ری خراپی ده‌بێت بۆ سه‌ر په‌یوه‌ندیـیه‌كانی نێوان سه‌ركردایه‌تی فه‌له‌سـتینی و ئه‌و وڵاتانه‌ی ئاشتیـیان ده‌وێت له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی بوش به توندی وه‌ڵامی ئه‌و داكۆكیـیه ئاشكرایه‌ی كه كاربه‌ده‌سـتانی حكومه‌تی فه‌له‌سـتینی به ڕێبه‌رایه‌تی حه‌ماس له هێرشه‌كه‌ی ته‌ل ئهڤیڤیان ده‌كرد، ڕێبه‌رانی حه‌ماس ئه‌و ته‌قینه‌وه خۆكوژیـیـه وا له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كه بۆ ده‌سـت درێژیـیهكانی ئیسرائیل.
له به‌یانـنامه‌یه‌كدا، گوته‌بێژی كۆشـكی سپـی سـكۆت ماكـكلیڵان گوتی ئه‌و كاره تیرۆریسـتیـیه قـێزهوهنه هیچ پاساوێـك یان بیانویه‌كی بۆ نیه.
ماكـكلیڵان جاوازیشی كرد له نێوان لێدوانه‌كانی حه‌ماس و سه‌رۆكی فه‌له‌سـتینی مه‌حمود عه‌باس كه ته‌قینه‌وه‌كه‌ی مه‌حكوم كرد. گوتیشی داكۆكی یان پـشـتیوانی كردن له كرداره تیرۆریسـتیـیه‌كان له لایه‌ن حكومه‌تی فه‌له‌سـتینیـیه‌وه كاردانه‌وه‌ی مه‌ترسیداری ده‌بێت له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی نێوان حكومه‌ته‌كه‌ی حه‌ماس له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌ی ئاشتیـیان ده‌وێت له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
سـكۆت ماكـكلیڵان گوتیشی حكومه‌تێـكی فه‌له‌سـتینی كه هان بدات بۆ هێرش كردن له سه‌ر خه‌ڵكی بێ تاوان نه‌ك هه‌ر ئاستی توندوتیژی لای ئیسرائیلیـیه‌كان زیاد ده‌كات به‌ڵكو گه‌وره‌ترین زیانیش به به‌رژه‌وه‌ندیـیه‌كانی گه‌لی فه‌له‌سـتینی دهگهێـنێت و زیاتریش دایانده‌بڕێت.
له لایه‌كی دیكه‌وه گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، شان مه‌كـكۆرمه‌ك گوتی حكومه‌ته‌كه‌ی به ڕێبه‌رایه‌تی حه‌ماس له یه‌كه‌م هه‌لدا شـكستی هێنا كه خۆی پــیـشـان بدات سـیاسـیـیانه مامه‌ڵه ده‌كات. گوتیشی ئـێـستا ئێمه ڕووه ڕاسـتهكهی ئه‌و حكومه‌ته‌ی به ڕێبه‌رایه‌تی حه‌ماس ده‌بینین، ئه‌وان پـێـیان باشه كه‌سـێـكی 16 ساڵ هان بده‌ن ته‌قه‌مه‌نی له خۆی بـبه‌ستێت و بچێت خۆی بتهقـێنێـتهوه به كه‌سانی بێ تاوان دیكه‌ی 16 سـاڵ. ئیتر ئه‌وه ئه‌و حكومه‌ته‌یه كه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌یت.