بریكاری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق، عه‌دنان ئه‌لپاچه‌چی ده‌ڵێت ئه‌و كۆبونه‌وه‌ی
ئه‌ندامانی په‌رله‌مان كه بۆ ماوه‌یه‌كی درێژه چاوه‌ڕێ ده‌كرا ڕۆژی دووشه‌ممه سازبكرێت دواخرا، كه ئاماژه به‌وه ده‌كات بنبه‌ستی ڕامیاری چوار مانـگه له‌و وڵاته هێشـتا چاره‌سه‌ر نه‌كراوه.
وتووێژه‌كان له نێوان دانوسـتانده‌رانی سوونه‌ی عه‌ره‌ب و كورد و شیعه به بنبه‌ست گه‌یشـتووه سه‌باره‌ت به داخوازی كورد و عه‌ره‌به سـوونیـیه‌كان كه شیعه‌كان كه‌سـێـكی دیكه له بری ئیبراهیم ئه‌لجه‌عفه‌ری بۆ پـۆسـتی سه‌رۆك وه‌زیر ده‌ستـنیشان بكه‌ن. ڕه‌خنه‌گرانی جه‌عفه‌ری ده‌ڵێن ئه‌و وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیر كاری كه‌می كردووه بۆ ڕاگرتنی توند و تیژی تیره‌یی.
باڵیۆزی عێراق له وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، سه‌میر ئه‌لسمیدعی بهCNN ی گوت ئه‌و گه‌شـبینه به‌وه‌ی كه ڕێـكه‌وتنێـك ده‌بێته هۆی پـێـكهـێنانی حكومه‌تـێـكی یه‌كگرتوو. گوتیشی ڕه‌نگه ڕێـكه‌وتنه‌كه ئه‌وه‌شی تێدا بێت كه كه‌سێـكی دیكه له جیاتی سه‌رۆك وه‌زیری ئێـســتا ده‌ست نیشـان بكرێت بۆ ئه‌و پـۆسـته.