ئۆتۆمبیلێـكی بۆمب ڕێژكراو له شـارۆچكه‌یه‌كدا له باشوری به‌غدا ته‌قیوه‌ته‌وه و پـۆلیسی
عێراقی ده‌ڵێت به لایه‌نی كه‌م 10 كه‌سی كوشتووه. ته‌قینه‌وه‌كه نزیك به بازاڕێـكدا له شـارۆچكه‌ی مه‌حمودیـیه ڕویداوه.
له به‌غداش پـۆلیسی عێراقی ده‌ڵێت ئۆتۆمبیلێـكی بۆمب كرا‌و نزیك به مزگه‌وتـێـك له به‌غدا ته‌قیوه‌ته‌وه و به لایه‌نی كه‌م 3 كه‌سی كوشـتووه و 6 كه‌سی دیكه‌شی بریندار كردووه.
لـێپـرسراوان ده‌ڵێن هێرشه‌كه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه له كه‌مالیـیه‌ی زۆرینه‌ی شـیعه نشین له به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی شـاره‌كه ڕویداوه.
له لایه‌كی دیكه‌وه له‌شكری وڵاته یه‌كـگرتووه‌كان له عێراق ده‌ڵێت ڕۆژی یه‌كشه‌ممه، هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له كاتی هێرشـێـكدا بۆ سه‌ر خانویه‌كی په‌ناگای خۆشاردنه‌وه له گه‌ڕه‌كی یوسـفیـیه 5 یاخیبویان كوشـتووه و 5 ی دیكه‌شـیان بریندار كردووه.
كاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن ژنـێـك كوژراوه و 3 كه‌سی دیكه و منداڵێـك له توند و تیژیـیه‌كاندا بریندار بوون.
توند و تیژیـیه‌كانی ئه‌م دوایـیانه دێت له كا‌تێـكدا ڕێبه‌رانی هه‌ر سێ به‌شه سه‌ره‌كیـیه‌كه‌ی عێراق بۆ كۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی په‌رله‌مان خۆیان ئاماده ده‌كه‌ن.