حکومه‌تی ئێرانی ڕایگه‌یاندووه چه‌کی نوێ‌ی دروست کردووه. یه‌کێکیان تۆرپیدۆیه‌که که ده‌توانێت که‌شتی و ژێرده‌ریایه‌کان له هه‌رچ قوڵاییه‌کدا بن یان له چ خێراییه‌کدا ابن تێکیان بشکێنێت.
چه‌کی دووه‌میش موشه‌کێکه که ئێران ده‌ڵێت ده‌توانێت خۆی له ڕادار لابدات و هاوکاتیش له چه‌ند نیشانیه‌ک بدات. هه‌روه‌ها ئێران گوتوشیه‌تی موشه‌کێکی ڕه‌وت خێرای ژێر ده‌ریای تاقی کردۆته‌وه.
برایه‌ن وایتمان ده‌مڕاستێکی وه‌زاره‌تی به‌ڕگری وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکایه و ده‌ڵێت ئێرانیه‌کان هه‌میشه هه‌وڵ ده‌ده‌ن بۆ په‌ره‌پێدانی سیسته‌مه چه‌کیه‌کانی به هه‌ردوو پێوانه‌ی بیانی و ناوخۆیشه‌وه. وایتمان ده‌ڵێت " ئه‌وه ده‌شێت ئه‌وان خه‌ریکی زیادکردنی توانییه‌کانیانن و هه‌نگاوی به‌رفراوانیان ناوه له بواری مه‌تریاڵه‌کانی ڕادار و نیشنا پێکاندا. هه‌رچۆنێک بێت ئێرانیه‌کان به نه‌خشاندنی ڕآگه‌یاندنه‌کان و زۆر پێوه نان ناسراون سه‌باره‌ت به تواناییه ته‌کنیکی و تاکتیکیه‌کانیان."
سکۆت مه‌ك له‌یڵان ده‌مڕاستی کۆشکی سپیش ده‌ڵێت به‌رنامه شه‌ڕانگێزییه له‌شکرییه‌که‌ی ئێران و توانایی ڕووبه‌ڕووبونه‌وه نمونه‌ی زیاترن له‌سه‌ڕ ئه‌وه‌ی چۆن ڕژێمی ئێرانی خۆی له په‌راوێز ده‌نێت و هه‌روه‌هاش گه‌لی ئێران له جیهان. مه‌ک له‌یڵان ده‌ڵێت " ئه‌مه بیرخه‌ره‌وه‌یه‌که بۆچی کۆمه‌ڵگای ن ێونه‌ته‌وه‌یی له نیگه‌رانیه‌کانیدا هوا هه‌ڵوێستن سه‌باره‌ت به شیانی هه‌وڵه‌کانی ڕژێمی ئێران بۆ دروست کردنی چه‌کی ناوه‌کی و بۆچیش کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌ی داوا له ئێران ده‌کات وا به‌ستییه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانی جێ به‌جێ بکات یان ئه‌وه‌تا ڕووبه‌ڕووی له په‌راوێزنانێکی زیاتر ده‌بێته‌وه."
ده‌مڕاستی کۆشکی سپی گوتیشی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان په‌یامێکی زۆر ڕوون و ئاشکرای داوه به ڕژێمی ئێران. " له‌و په‌یامه‌دا جێبه‌جێکردنی وابه‌سته‌ییه‌کان ڕوون و ئاشکرایه؛ ته‌نها سی ڕۆژت هه‌یه بۆ بڕیاردان و په‌یمان بده بۆ جێبه‌جێکردنی ئه‌و واوابه‌سته‌ییانه‌ی له‌سه‌رتن یان ئه‌وه‌تا ده‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ لای ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و تاوتوێی هه‌نگاوی داهاتوو ده‌که‌ین."
ووڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا وه‌ک ده‌مڕاستی کۆشکی سپی سکۆت مه‌ک له‌یڵان ده‌ڵێت ژماره‌یه نیگه‌رانی هه‌یه له‌سه‌ر خواسته‌کانی ڕژێمی ئێرانی که هه‌روه‌هاش پێده‌چێت ببێته نمونه‌یه‌ک له شاردنه‌وه‌ی جم و جۆڵه ناوه‌کیه‌کانی ، نمونه‌یه‌ک بۆ پشتیوانی تیرۆریزم و نمونه‌یه‌کیش بۆ هونه‌ری هه‌ره‌شه کردن.
به‌ڕێز مه‌ک له‌یڵان ده‌ڵێت ده‌توانیت له‌وه تێبگه‌یت بۆچی ئێمه گومانمان هه‌یه له‌سه‌ر مێژووی شاردنه‌وه‌ی جموجۆڵه‌کانیان.