کاربه‌ده‌ستانی ئاسایشی فه‌له‌ستینی ده‌ڵێن ژماره‌یه‌ک پۆلیسی ده‌موچاو داپۆشراو په‌لاماری بینایه‌کی حکومییان له که‌رتی غه‌ززه داوه به‌هۆی توڕه‌ییان له وه‌رنه‌گرتنی موچه‌ی مانگانه‌یان له حکومه‌تی به ڕێبه‌رایه‌تی حه‌ماس.
کاربه‌ده‌ستانی ئاسایش ده‌ڵێن نزیکه‌ی 50 ئه‌فسه‌ری پۆلیس ڕۆژی شه‌ممه ڕێگای سه‌ره‌کی شارۆچکه‌ی خان یونس یان له که‌رتی غه‌ززه گرتووه و چوارده‌وری ده‌زگای شاره‌وانییان گرتووه، هه‌روه‌ها چونه‌ته سه‌ربانی بیناکه و ته‌قه‌یان به ئاسماندا کردووه.
ئه‌م خۆپیشاندانه وه‌ک نیشانه‌یه‌که بۆ ناڕه‌زایی ده‌ربڕین له دژی حکومه‌تی نوێی فه‌له‌ستینیه‌کانی به ڕێبه‌رایه‌تی حه‌ماس که له مانگی ڕابردوودا کاروباری گرته ده‌ست.
ده‌سه‌ڵاتدارێتی فه‌له‌ستینی دووچاری کێشه‌ی دارایی بۆته‌وه و له مانگی سێی ڕابردووه‌وه نه‌یانتوانیوه موچه‌ی 140 هه‌زار کارمه‌ندی حکومه‌ت دابین بکه‌ن.
جێی باسه، وڵاتانی خۆرئاوا یارمه‌تیه‌کانیان له حکومه‌تی فه‌له‌ستینی بڕیوه و داوا له حه‌ماس ده‌که‌ن توندوتیژی ڕه‌ت بکاته‌وه و دان به بوونی ئیسرائیل‌دا بهێنێت.