کاربه‌ده‌ستان له عێراق ڕۆژی شه‌ممه ڕایانگه‌یاند له ئه‌نجام توندوتیژییه‌کانی یاخیبوان له سه‌رانسه‌ری وڵات‌دا به لایه‌نی که‌مه‌وه 8 که‌س کوژراون.
له ته‌نیشت چێشتخانه‌یه‌ک له ڕۆژهه‌ڵاتی به‌غدا، ئۆتۆمبیلێکی بۆمب ڕێژکراو ته‌قیوه‌ته‌وه و له ئاکامدا به لایه‌نی که‌مه‌وه 4 که‌س کوژراون و نزیکه‌ی 20 که‌سیش بریندار بوون.
له گه‌ڕه‌کی دۆره‌ی باشوری به‌غداش، سێ سه‌ربازی عێراقی کوژراوه و به لایه‌نی که‌مه‌وه سیانی تریش بریندار بوون کاتێک بۆمبێکی لاڕێ له ناوچه‌که‌دا ته‌قیوه‌ته‌وه.
له شاری به‌سره‌ی باشوری عێراقیش، کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن چه‌کداران به‌ڕێوبه‌ری ده‌زگای هاتوچۆیان کوشتووه له کاتێکدا که به‌ره‌و کاره‌که‌ی لێی خوڕیوه.
ئه‌م هێرشانه‌ش له کاتێکدا ئه‌نجام ده‌درێن که ڕێبه‌رانی هه‌ر سێ لایه‌نه سه‌ره‌کیه‌کانی شیعه‌کان و سونه‌کان و کورده‌کان خۆیان بۆ کۆبونه‌وه‌كه‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی په‌رله‌مان ئاماده ده‌که‌ن.