Accessibility links

سه‌رۆكی چاد په‌یوه‌ندی دیبلۆماتی له‌گه‌ڵ ســودان ده‌پـچرێـنێـت


سه‌رۆكی وڵاتی چاد ده‌ڵێت حكومه‌ته‌كه‌ی په‌یوه‌ندی دیبلۆماتی له‌گه‌ڵ سوداندا ده‌پچرێت و به‌رپـرسـانی سودانی به‌ پـشـتگیری كردنی یاخیبوان تاوانبار ده‌كات، ئه‌و چه‌كدارانه‌ی كه‌ دوێنێ هێرشـیان كرده‌ سه‌ر پایته‌خت.

له‌ میانه‌ی گوته‌كانی ئه‌مڕۆیدا بۆ گروپـێـك له‌ هاوڵاتیـیان، سه‌رۆكی چادی ئیدریس دێبی ئه‌م هه‌واڵه‌ی ڕاگه‌یاند، ئه‌مه‌ش به‌ ڕۆژێـك دوای ئه‌و شه‌ڕ و پـێـكدادانه‌ی دجامینا دێت كه‌ تیایدا 350 كه‌س كوژران.

هه‌روه‌ها له‌ گوته‌یه‌كیدا به‌ڕێز دێـبی هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ركردنی 200 هه‌زار په‌نابه‌ری سودانی، ئه‌وانه‌ی له‌ چاد ده‌ژین كرد ئه‌گه‌ر جیهان له‌ ڕاگرتنی هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی سودان له‌ پـێناو بنكۆڵ كردنی حكومه‌تی چادا هه‌نگاو نه‌نێت.

هاوكات به‌رپـرسانی سودانی به‌رده‌وام نكۆڵی له‌ پـشـتگیری خۆیان بۆ چه‌كدارانی به‌ره‌ی یه‌كگرتوو له‌ پـێناو گۆڕانكاریدا ده‌كات، ئه‌و گروپه‌ی كه‌ چه‌ندین ئه‌ندامی له‌شـكری پـێشـووی چاد له‌خۆ ده‌گرێت.

شایه‌نی باسه‌ حكومه‌تی چــاد ئه‌مڕۆ له‌ نمایـشـێـكدا دیله‌كانی یاخیبوانی هێرشه‌كه‌ی دوێنـێـیان له‌ گۆڕه‌پانێـكی سه‌ره‌كی پایته‌خت پـیشـانی جه‌ماوه‌ر دا. لێـپـرسـراوانی چادی ده‌ڵێن، وێڕای كوژرانی ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵكان له‌ هێرشه‌كه‌ی دوێنێدا، هاوكات 200 كه‌سیش بریندار بوون.

سه‌رۆكی چاد سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر یاخیبواندا له‌و هێرشه‌ی كردیانه‌ سه‌ر پایته‌خت ڕاگه‌یاند.

XS
SM
MD
LG