كاربه‌ده‌ستێـكی باڵای وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ڵێت ئێران ڕووبه‌ڕوی ئه‌نجامی
ڕه‌تـكردنه‌وه‌ی ڕاگرتنی پـیتاندنی یۆرانیۆم ده‌بێته‌وه.
جێـگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ كاروباری سـیاسی نیكۆلاس بێرن به به‌شی فارسی ده‌نگی ئه‌مریكای گوتووه ئێران به هۆی چالاكـیـیه ناوه‌كیـیه‌كانی خۆی له جیهان دائه‌بڕێت.
نیكۆلاس گوتی ئێران نه‌ك هه‌ر له لایه‌ن وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاوه ڕووبه‌ڕوی سزا ده‌بێت به‌ڵكو له لایه‌ن وڵاتانی دیكه‌شه‌وه.
ڕۆژی هه‌ینی، سه‌رۆكی ئێرانی مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد هۆشـداریـیهكهی كۆنده‌لیزا ڕایس، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكای بێ بایه‌خ كرد كه گوتبوی له‌وانه‌یه ئێران دووچاری كاردانه‌وه‌یه‌كی توندی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بـێـت له‌سه‌ر به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی.
خانم ڕایس پـێـشتر له‌م هه‌فته‌یه‌دا گوتی ڕاگه‌یاندنه‌كانی ئێران سه‌باره‌ت به‌وه‌ی پـێـشـكه‌وتنی به‌ده‌ست هێناوه له بواری پـیـتاندنی یۆرانیۆمدا، پـێویستی به هه‌نگاوی به‌هێزی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه كه له كۆتایی مانگدا له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه كۆده‌بێـته‌وه.
ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ئه‌م قسانه‌ی كۆنده‌لیزا ڕایسی به بێ بایه‌خ له قه‌ڵه‌م دا.
كاربه‌ده‌ستانی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و چین و یه‌كێتی ئه‌وروپا و ڕووسیا، ڕۆژی سێشه‌ممه له مۆسكۆ كۆده‌بنه‌وه بۆ وتووێژكردن له‌سه‌ر به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كانی ئێران .
مانگی ڕابوردوو ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان مۆڵه‌تی 30 ڕۆژی دا به ئێران تا چالاكیـیه‌كانی له بواری پـیـتاندنی یۆرانیۆم ڕابگرێت. ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆمی پـێـشبـینی ده‌كات كه له 28 ی مانگی چواردا بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌نجومه‌نی ئاسایش سه‌باره‌ت به ئاستی پابه‌ندبوونی ئێران به په‌یمانـنامه‌ی بڵاو نه‌كردنه‌وه‌ی چه‌كی ناوه‌كی.
وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ئێران به‌وه تاوانبار ده‌كات كه ده‌یه‌وێت چه‌كی ناوه‌كی دروسـت بكات، هه‌رچی ئێرانیشه نكۆڵی لێ ده‌كات.