نزیكه‌ی چوار مانگ به سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كانی مانگی دوانزده‌ی ساڵی 2005 دا تێپه‌ڕیوه و هێشتا لایه‌نه عێراقیه‌كان حكومه‌تی نوێیان پێك نه‌هێناوه.
بن به‌ستی سه‌ره‌كی له‌م قه‌یرانه سیاسیه‌ی عێراقی به شه‌ڕ وێرانبودا، كێشه‌ی ده‌ست نیشانكردنی د. ئیبراهیم ئه‌لجه‌عفه‌رییه بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیری كورده‌كان و عه‌ره‌به سوننه ئاینزاكان له عێراقدا دژی ده‌ست نیشانكردنه‌وه‌ی د. جه‌عفه‌ری بۆ گه‌ڕێكی ته‌قوی ئه‌م پۆسته و ده‌ڵێن له میانه‌ی پۆسته‌كه‌ی ئێستایدا كارێكی ئه‌وتۆی نه‌كردووه بۆ ڕاگرتن یان هه‌ر هیچ نه‌بێت كه‌مكردنه‌وه‌ی توندوتیژییه ئاینزاكان.
له به‌رامبه‌ریشدا وه‌ك میدیا له ئه‌مریكا ئاماژه‌ی پێداوه، شیعه ئاینزاكان شاڵاوێكی نوێیان ده‌ست پێكردووه له به‌رژه‌وه‌ندی د. جه‌عفه‌ری ئه‌ویش به هه‌وڵدان تا كه‌لێنێك بخه‌نه نێوان كورده‌كان و عه‌ره‌به سوننه‌كان له ڕێی پێشنیاز كردنی ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی عێراق له عه‌ره‌به سونه‌كا بێت.
ساڵح موتڵه‌ق سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دیالۆگی نیشتمانی له میانه‌ی گفتوگۆیه‌كی تایبه‌ت به به‌شی كوردی گوتی پێم وانیه توانرابێت بێنه نێوان ئه‌م هه‌ڵوێسته هاوبه‌شه‌وه، به‌ڵام ئاماژه به‌و جۆره هه‌وڵه هه‌یه كه گوتویانه با سه‌رۆكی عێراق له عه‌ره‌بی سوننه بێت. وه ده‌شڵێت ئه‌گه‌ر ئه‌و ڕایه له كاتێكی تردا ده‌رببڕایه جێی قه‌بوڵ كردن ده‌بوو.
ساڵح موتڵه‌ق گوتیشی نابێت له عێراق سه‌رۆكی كۆمار و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراقیش كورد بن واتا ڕووی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌یی عیراق هیچ نوێنه‌رایه‌تیه‌كی عه‌ره‌بی تیادا نیه.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت به پێی زانیارییه‌كانی ئێستای هیچ هاتنه نێوانێك نه‌بووه بۆ په‌یوه‌ندی و هاوهه‌ڵوێستی به‌ره‌ی ته‌وافق و ئه‌نجومه‌نی دیالۆگی نیشتمانی و كورده‌كان وه‌ك خۆیه‌تی و له یه‌ك دوور نین.
ساڵح موتڵه‌ق ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر له ڕوانگه‌یه‌كی بابه‌تیانه و نیشتمانیه‌وه بڕوانینه مه‌سه‌له‌كانی ناو عێراق پێویسته لایه‌نه‌كانی عێراقی وای دابنێن ئه‌م قۆناغه‌ی ئێستای وڵات، قۆناغی قوربانیدانه چونكه ئه‌وه‌ی زیاتر جێی نیگه‌رانیه مه‌سه‌له‌ی ئاسایشه و پێویستی به له‌به‌ردانه‌واندن هه‌یه.
بۆ گوێگرتن له وورده‌كارییه‌كانی ئه‌م گفتوگۆیه‌ی كه هاوكارمان به‌ڵێن ساڵح ئه‌نجامیداوه، كلیكی ئه‌و ئۆدیۆ فایله‌ی لای سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م لاپه‌ره‌یه بكه.