ئێران داواكه‌ی ئاژانسی ووزه‌ی ئه‌تۆمی نێونه‌ته‌وه‌یی ڕه‌تكردۆته‌وه بۆ ڕاگرتنی چالاكیه‌كانی پیتاندنی یۆرانیۆم.
دانوستاندنه‌ری باڵای ووزه‌ی ناوه‌كی ئێران، عه‌لی لاریجانی ڕۆژی پێنج شه‌ممه له‌گه‌ڵ موحه‌ممه‌د ئه‌لبه‌رادعی سه‌رۆكی ئاژانسی I.A.E.A. له تاران كۆبۆوه. دوا به دوای ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه‌ش، عه‌لی لاریجانی گوتی ئه‌و داوایانه گرنگ نین.
هه‌روه‌ها ئه‌لبه‌رادعی ڕایگه‌یاند كه‌وا ئێران له به‌ڵێنه‌كانی خۆی پاشگه‌ز بۆته‌وه بۆ ڕونكردنه‌وه‌ی چالاكیه‌كانی به‌رنامه ناوه‌كیه‌كانیان. هه‌روه‌ها ئاماژه‌یدا به‌وه‌ی كه هێشتا ڕاگه‌یاندنه‌كانی ئێرانیان جه‌خت نه‌كردۆته‌وه ده‌رباره‌ی پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ ئاستێك كه ده‌توانرێت له ده‌زگاكانی ووزه‌ی ناوه‌كیدا به‌كار بهێنرێت و تاران ڕۆژی سێشه‌ممه ئه‌م هه‌واڵه‌ی ڕاگه‌یاند.
له واشنتۆنیش، خانم كۆنده‌لیزا رایسی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا گوتی ئێران له‌وانه‌یه ڕوبه‌ره‌وه‌ی سزای توندی نێونه‌ته‌وه‌یی ببێته‌وه ئه‌گه‌ر هاتوو داخوازییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌كان فه‌رامۆش بكات بۆ ڕاگرتنی به‌رنامه ناوه‌كیه‌كانیان.
خانم رایس گوتیشی ته‌نها بژار، جێبه‌جێكردنی به‌ندی حه‌وتی ده‌ستورنامه‌ی ن. ی، كه ڕێگه ده‌دات به‌وه‌ی سزای توند به سه‌ر ئێران‌دا بسه‌پێنرێت.