ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هۆشداری دا به‌وه‌ی له‌وانه‌یه هێزه‌كانی
ڕاگرتنی ئاشتی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له سنوری نێوان ئه‌ریتریا و ئه‌سیوبیا كه‌م بكاته‌وه.
ڕۆژی پـێنجشه‌ممه به كۆی ده‌نگ ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ڕازیبوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی مانگی داهاتوو پـیاداچوونه‌وه‌یه‌ك بكه‌ن به ئاستی ئه‌رك و ڕۆڵی هێزه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئه‌گه‌ر هه‌ردوو وڵاته‌كه داواكانی ئه‌نجومه‌نه‌كه جێبه‌جێ نه‌كه‌ن تا یه‌كی مانگی پـێنج.
ئه‌نجومه‌نه‌كه داوای له ئه‌ریتریا كردووه كۆتایی بهێنێت به قه‌ده‌غه‌كردنی فڕینی هه‌لیكۆپـته‌ره‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و هه‌روه‌ها چه‌ند سنورداركردنێـكی دیكه. وه ئه‌سیوبیاش ده‌بێت ڕازیبێت به‌و سنوره‌ی كه له 2002 دا لیژنه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ كێـشـاوێـتی.
شایه‌نی باسه قه‌باره‌ی هێزی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له نێوان ئه‌و دوو وڵاته‌ی ئه‌فریقیا مه‌زه‌نده ده‌كرێت به 3300 سه‌رباز و چاو‌دێر.
ئه‌ریتریا و ئه‌سیوبیا له جه‌نگی سه‌ر سنور كه له نێوانیاندا ڕویدا له ساڵانی 1998 تا 2000 نزیكه‌ی 70 هه‌زار كه‌س كوژران. هه‌ردوو وڵات ڕێـكه‌وتنـنامه‌یه‌كی ئاشـتیان مۆركرد كه تیایدا ڕازیبوون لیژنه سه‌ربه‌خۆكه سنوری نێوان هه‌ردوو وڵات ده‌ستنیشـان بكات. به‌ڵام ئه‌سیوبیا ئێـسـتا بڕیاری لیژنه‌كه ڕه‌تده‌كاته‌وه.