پۆلیسی عێراقی ده‌ڵێت ئۆتۆمبیلێكی بۆمب ڕێژكراو له به‌غدا ته‌قیوه‌ته‌وه و له ئاكامدا به لایه‌نی كه‌مه‌وه 13 كه‌س كوژراون و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش بریندار بوون.
هه‌روه‌ها كاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن ئه‌م هێرشه‌ی ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌دا له گه‌ڕه‌كێكی پایته‌ختی عێراقیدا ڕوویداوه كه زۆرینه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی شیعه ئاینزاكانن.
ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه له ڕۆژێك پاش ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێكی تر له‌به‌رده‌م مزگه‌وتێكی شیعه‌كان له شاری هوه‌یده‌ر هات كه بووه هۆی كوشتنی 26 كه‌س.
هه‌ر له ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌دا، بۆمبێكی تری لاڕێ له ده‌ره‌وه‌ی شاری به‌غدا ته‌قیوه‌ته‌وه و بۆته هۆی كوشتنی سه‌ربازێكی ئه‌مریكی.