ئه‌م سه‌ردانه یه‌ك ڕۆژییه‌ی موحه‌ممه‌د ئه‌لبه‌رادعی له دوو ڕۆژ پاش ڕاگه‌یاندنه‌كه‌ی ئێران هات ده‌رباره‌ی پیتاندنی یۆرانیۆمی ئاست به‌رز به شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوانه كه جۆرێكه له ده‌زگاكانی ووزه‌ی ناوه‌كی‌دا به‌كاردێت.
ئه‌لبه‌رادعی ڕۆژی پێنج شه‌ممه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئاژانسی ووزه‌ی ناوه‌كی ئێرانی غولامڕه‌زا ئاغازاده كۆبۆوه.
سه‌رۆكی ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمی نێونه‌ته‌وه‌یش بریاره له 28 ی ئه‌م مانگی چواره‌دا ڕاپۆرتێك پێشكه‌شی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بكات كه دوامۆڵه‌تی دانراوه بۆ ئێران چالاكیه ناوه‌كیه‌كانی ڕابگرێت.
سه‌رۆكی ئێرانی مه‌حمودی ئه‌حمه‌دی نژاد دیسانه‌وه ڕۆژی پێنج شه‌ممه دووپاتی كرده‌وه‌كه حكومه‌ته‌كه‌ی له پیتاندنی یۆرانیۆم پاشگه‌ز نابێته‌وه سه‌رباری ئه‌و فشاره نێونه‌ته‌وه‌ییانه‌ش كه خراوه‌ته سه‌ری.
وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاش ئێران گوناهبار ده‌كات به‌وه‌ی كه به شێوه‌یه‌كی نهێنی چه‌كی ناوه‌كی دروست ده‌كات. ئێرانیش ده‌ڵیت به‌رنامه‌ی ناوه‌كیه‌كه‌ێ ئاشتیخوازانه‌یه و ته‌نها بۆ مه‌به‌ستی به‌رهه‌مهێنانی ووزه‌یه.[