نرخی نه‌وت به ئاسـتێـكی زۆر به‌رز بۆتـه‌وه، پاش ڕۆژێـك له ڕاگه‌یاندنی ئێران كه
یۆرانیۆمی پـیتـێنراوی دروستكردوه بۆ سوته‌مه‌نی ناوه‌كی.
ڕۆژی چوارشه‌ممه نرخی نه‌وتی خاو گه‌یشته 69 دۆلار. چاودێران هۆشداریان دا به‌وه‌ی ڕاگرتنی نه‌وتی ئێران له‌وانه‌یه نرخی نه‌وت زیاتر به‌رز بكاته‌وه.
له هه‌مان كاتدا، ئاژانسی وزه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ڵێت پـێـشبینی ده‌كرێت له مانـگه‌كانی داهاتوو داوا له‌سه‌ر نه‌وت زیاد بـبێت به‌هۆی ده‌ستـپـێـكردنی وه‌رزی گه‌شتی هاوین له ئه‌مریكا و به‌رده‌وامی ئابوری چینیش له گه‌شه‌كردن.
ڕاپـۆرتێـكیش چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ده‌ربچێت له‌سه‌ر سوته‌مه‌نی پاشه‌كه‌وتكراوی ئه‌مریكی كه پـێشبینی ده‌كرێت بڵێت دابینكردنی سوته‌مه‌نی ئه‌مریكی كه‌م ده‌بێته‌وه. ئه‌مه‌ش له‌وانه‌یه نرخی نه‌وت بگه‌یه‌نێته 70 دۆلار.
شایه‌نی باسه نرخی نه‌وت ساڵی ڕابوردوو گه‌یشته ئاستێـكی زۆر به‌رز له دوای زه‌ریانه به‌هێزه‌كانی كه له باشوری وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكای دا و وای كرد بۆ ماوه‌یه‌ك هه‌ندێـك له‌و پاڵاوگه نه‌وتیـیانه‌ی ئه‌مریكا دابخرێن. هه‌روه‌ها بوونی توند و تیژی له نه‌یجیریا وای كرد ناردنی نه‌وتی ئه‌و وڵاته ته‌گه‌ره‌ی تێبكه‌وێت.