Accessibility links

ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێـك له نزیك مزگه‌وتێـكی عێراقی 26 كه‌س ده‌كوژێت


ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێـكی به‌ ته‌قه‌مه‌نی ڕێژكراو له‌ ده‌ره‌وه‌ی مزگه‌وتێـكی شیعه‌ له‌ باقوبه‌ به‌ لایه‌نی كه‌م 26 كه‌س ده‌كوژێـت‌ و 70 ی دیكه‌ش بریندار ده‌كات‌.

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ به‌رپـرسـان گوتیان ته‌قینه‌وه‌كه‌ له‌ بازاڕێـكی نزیك به‌ مزگه‌وتێـك له‌ شارۆچكه‌ی هوه‌یدر ڕویداوه‌. هه‌ر چوارشه‌ممه‌ وه‌ له‌ ناوچه‌كانی دیكه‌ی‌ عێراق به‌ هۆی ته‌قینه‌وه‌وه‌ 3 سه‌ربازی ئه‌مریكی و 4 عێراقی كوژران.

‌هه‌ر چوارشه‌ممه‌ و له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی كۆمكاری عه‌ره‌بی به‌یاننامه‌یه‌كی پـشـتیوانیان له‌ عێراق ده‌ركرد دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی به‌غدا به‌شداری كۆبونه‌وه‌كانی قاهیره‌ی نه‌كرد.

به‌شداری نه‌كردنی عێراق له‌ كۆبونه‌وه‌كان وه‌ك ناڕه‌زایـیه‌كه‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و تـێـبینی‌یانه‌ی سه‌رۆكی میسری حوسنی موباره‌ك كه‌ گوتبوی شیعه‌ سه‌ر به‌ ئێرانن وه‌ك له‌وه‌ی سه‌ر به‌ وڵاته‌كانیان بن.

XS
SM
MD
LG