ووته‌بێژی كاتی په‌رله‌مانی عیراقی ڕایگه‌یاند له هه‌وڵێكدا بۆ به‌ره‌وپێشخستنی پرۆسه‌ی .پێكهاتنی حكومه‌تی یه‌كگرتووی نیشتمانی، یاسادانه‌ران ڕۆژی دووشه‌ممه كۆده‌بنه‌وه.
عه‌دنان پاچه‌چی كه عه‌ره‌بێكی سونه‌یه ده‌ڵێت ئه‌و هیواداره ڕێبه‌رانی شیعه كۆتایی به‌و بن به‌سته سیاسیه بهێنن كه له‌سه‌ر به‌ربژاركردنی سه‌رۆك وه‌زیر په‌یدابووه.
هاوكاتیش ڕوداوه توندوتیژییه‌كان هه‌ر به‌رده‌وامن و له به‌غدا به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی لاڕێ 2 سه‌ربازی ئه‌مریكی كوژراون . هه‌روه‌ها به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی دیكه له ڕۆژهه‌ڵاتی به‌غدا، سه‌ربازێكی تری ئه‌مریكی گیانی له‌ده‌ستداوه.
له ته‌قینه‌وه‌یه‌كی ناوچه‌ی وه‌زیرییه‌ی به‌غداش، ئه‌فسه‌رێكی پۆلیس و سێ كه‌سی سیڤیڵ كوژراون. له باكوری پایته‌ختیش، ته‌قینه‌وه‌ی چه‌ند ئۆتۆمبیلێكی بۆمب ڕێژكراو بۆته هۆی كوشتنی ژماره‌یه‌ك كه‌س له ته‌له‌عفه‌ر و خاڵس.
له لایه‌كی تریش، عێراق ئاماده‌ی كۆبونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی عه‌ره‌ب له قاهیره نابێت بۆ نیشاندانی ناڕه‌زایی خۆیان له به‌رامبه‌ر ڕاگه‌یاندنه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی سه‌رۆكی میسری حوسنی موباره‌ك كه ده‌ڵێت زۆربه‌ی شیعه‌كانی وڵاته عه‌ره‌بیه‌كان لایه‌نگری ئێرانن وه‌ك له وڵاته‌كانی خۆیان. هه‌روه‌ها به‌ڕێز موباره‌ك گوتبوی عێراق له شه‌ڕی ناوخۆدایه و ئه‌مه‌ش له‌وانه‌یه ڕه‌وشی هه‌موو ناوچه‌كه ناجێگیر بكات.