ڕوسیا و یه‌كێتی ئه‌وروپا هه‌روه‌ك وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌رنامه‌ی ناوه‌كی ئێران مه‌حكوم ده‌كه‌ن. ئه‌م به‌یاننامه هاوبه‌شه‌ش له ڕۆژێك پاش ڕاگه‌یاندنه‌كه‌ی تاران هات كه تیایدا ئاماژه به پیتاندنی یۆرانیۆم به شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوانه ده‌دات و ده‌ڵێت له ئاستێكدایه كه ده‌توانرێت له ده‌زگاكانی ووزه‌ی ناوه‌كی‌دا به‌كار بهێنرێت.
ڕوسیا و ئه‌ڵمانیاش ئه‌م به‌ره‌وپێشچوونه‌ی ئێران به هه‌نگاونان به‌ره‌و ڕێبازێكی چه‌وتی ناوده‌به‌ن. فه‌ره‌نساش به هه‌مان شێوه له دژی ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی ئێرانه و داوای لێ ده‌كات ئه‌م "چالاكیه زیانبه‌خشانه" ڕابگرێت.
سیاسه‌تمه‌داری دێرینی ئیسرائیلیش، شیمۆن پێرێز گوتویه‌تی ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ی ئێران مایه‌ی نیگه‌رانی و ئاڵۆزییه، به‌ڵام چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشه‌یه‌ی به‌رنامه‌ی ناوه‌كی ئێران به شێوه‌یه‌كی دیپلۆماسیانه، چاكترین ڕێگه‌چاره‌یه..
ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ی ئێرانیش ده‌رباره‌ی به‌ره‌وپێشچوونه‌كان بۆ گه‌یشتن به به‌رهه‌مهێنانی سوته‌مه‌نی یۆرانیۆم ی ئاست به‌رزی پیشه‌سازی له‌م ماوه‌ی 30 ڕۆژه‌دا هات كه ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان وه‌ك مۆڵه‌ت بۆ تارانی دیاریكردووه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو چالاكیه ناوه‌كیه‌كانی تیادا ڕابگرێت.
سه‌رۆكی ئاژانسی ووزه‌ی ئه‌تۆمی نێوده‌وڵه‌تیش، موحه‌ممه‌د ئه‌لبه‌رادعی، بڕیاره ڕۆژی چوارشه‌ممه سه‌ردانی ئێران بكات تاوه‌كو ڕاپۆرتێكی ده‌رباره‌ی چالاكیه ناوه‌كیه‌كانی ئێران ئاماده بكات و پێشكه‌شی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بكات.