ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خۆكوژی له باشوری پاكستان له كۆبونه‌وه‌یه‌كی ئاینی به بۆنه‌ی جه‌ژنی
له دایكبوونی پـێغه‌مبه‌ر محه‌مه‌د، به لایه‌نی كه‌م 56 كه‌س كوژرا و 100 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. له ناو كوژراوه‌كاندا ڕێبه‌رانی گه‌وره‌ی جه‌ماعه‌تی ئه‌هلی سوونه‌ی تێدایه.
ڕۆژی سێشه‌ممه، هه‌زاران لایه‌نگری ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه له نوێژی به كۆمه‌ڵدا بوون كاتێـك شایه‌تحاڵه‌كان گوتیان یه‌كێـك خۆی ته‌قاندۆته‌وه ڕێـك له پـشتی ڕێبه‌رانی كۆمه‌ڵه‌كه.
كه‌س به‌رپـرسـیاریـیه‌تی خۆی ڕانه‌گه‌یاندووه. به‌ڵام وه‌زیری ناوخۆی پاكستان ئافتاب ئه‌حمه‌د شـێرپاو به ده‌نـگی ئه‌مریكای ڕاگه‌یاند كه لێـكۆڵینه‌وه‌یه‌كی به‌رفراوان ده‌كرێت بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌نجامده‌رانی ئه‌م تاوانه دڕنده‌یه.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا شان مه‌كـكۆرمه‌ك ده‌ڵێت واشــنـتـۆن هێرشه‌كه به توندی مه‌حكوم ده‌كات، ده‌ڵێت هیچ پاساوێـك بۆ ئه‌و كاره دڕندانه‌یه نییه.
شایه‌نی باسه كه‌راچی زۆر جار ڕووداوی توند و تیژی تیره‌یی نێوان سوونی ده‌سه‌ڵاتدار و شیعه‌ی كه‌مینه به خۆوه بینیوه.