سه‌رۆكی ئێرانی مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ده‌ڵێت ئێران یۆرانیۆمی پـیتاندوه و له
ئاسـتێـكی وادایه كه ده‌توانرێت له ده‌زگاكانی وزه‌ی ناوه‌كیـدا به‌كار بهێنرێت.
به‌ڕێز ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد له دره‌نـگانێـكی ڕۆژی سێشه‌ممه‌دا و له وتارێـكی ته‌له‌فیزیۆنیدا ئه‌م هه‌واڵه‌ی ڕاگه‌یاند و دووپاتی كرده‌وه ئێران داخوازی دروستـكردنی چه‌كی ناوه‌كی ناكات هه‌ر وه‌كو وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا گوناهباری ده‌كات. یۆرانیۆمی پـیتێنراو ده‌توانرێت له دروستكردنی چه‌ك و له ده‌زگاكانی وزه‌شدا به‌كار بهێنرێت.
سه‌رۆكی ڕێـكخراوی وزه‌ی ئه‌تۆمی ئێران غوڵام ئاغا زاده ئه‌م هه‌واڵه‌ی دووپاتكرده‌وه و گوتی له 164 سه‌نته‌رفیوجدا له ده‌زگای نه‌ته‌نز ده‌ستیان كردووه به پـیتاندنی یۆرانیۆم و تا مانگی سێی ساڵی ئاینده ده‌توانن 3000 سه‌نته‌رفیوج بخه‌نه‌وه گه‌ڕ.
ئێران له ساڵی 2003 دا ئه‌م ده‌زگای سه‌نته‌رفیوجانه‌ی داخست دوای ئه‌وه‌ی دانوسـتاندنه‌كانیان له‌گه‌ڵ بریتانیا و فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی ناوه‌كی وڵاته‌كه په‌یدابوو. به‌ڵام تاران ده‌ستیـكرده‌وه به چالاكـكردنه‌وه‌ی به‌رنامه‌كه له سه‌ره‌تای ئه‌م سـاڵه‌وه.
كۆشكی سـپـی ڕایگه‌یاند ئێران ڕێبازێـكی چه‌وتی له چالاكیـیه ناوه‌كیـیه‌كانیدا گرتۆته به‌ر، گوته‌بێژێـكی كۆشكی سـپـی گوتی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی بوش ئه‌م مه‌سه‌له‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی ئاسایش‌دا باس ده‌كات.
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش كه ئێـسـتا پـیاداچونه‌وه به‌سه‌ر به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی ئێران ده‌كات، داوای له تاران كردووه تاكو 28 ی مانگی چوار چالاكیـیه‌كانی پـیـتاندنی یۆرانیۆم ڕابگرێت . به‌ڵام ئێران ئه‌م داوایه‌ی ڕه‌تـكردۆته‌وه و ده‌ڵێت مافی خۆیه‌تی یۆرانیۆم بۆ مه‌به‌ستی ئاشـتیخوازانه بـپـیـتـێـنـێـت.
سه‌رۆكی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆم، محه‌مه‌د ئه‌لبه‌رادعی له‌م هه‌فته‌یه‌دا سه‌ردانی ئێران ده‌كات، بڕیاریش وایه ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له‌م مانـگه‌دا ڕاپـۆرتێـكی به ده‌ست بگات له لایه‌ن ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆم سه‌باره‌ت به چالاكیـیه ناوه‌كییه‌كانی ئێران.