Accessibility links

خۆپـیشـاندان سه‌باره‌ت به كۆچبه‌رانی نایاسایی له شاره‌كانی ئه‌مریكا به‌رده‌وامه‌


خۆپـیشـاندان سه‌رانسه‌ری وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكای گرته‌وه‌ كه‌ به‌ هه‌زاران كه‌س داوای مافی زیاتریان ده‌كرد بۆ زیاتر له‌ 11 ملیۆن كۆچـبه‌ری نایاسایی.

ڕێـكخه‌رانی خۆپـیشـاندانه‌كان ده‌ڵێن ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ كه‌ پـێـی ده‌گوترێت ڕۆژی نیشـتیمانی بۆ په‌یڕه‌و كردنی دادوه‌ری له‌گه‌ڵ كۆچبه‌ران، كه‌ژاوه‌ی خۆپـیشـانده‌ران له‌ 100 شار زیاتر ساز ده‌كرێت.

یه‌ك له‌ كه‌ژاوه‌كان له‌ شاری ئه‌تلانتـا بوو كه‌ ده‌ریایه‌ك له‌ مرۆڤ به‌ فانیله‌ی سـپـیـیه‌وه‌ به‌ درێژایی 3 كیلۆمه‌تر ده‌ڕۆیشـتن.

هه‌روه‌ها به‌ هه‌زاره‌ها له‌ نیویۆرك و واشـنتۆنیش خۆپـیشـاندانیان ئه‌نجامدا.

ئه‌م كه‌ژاوانه‌ دوا كاردانه‌وه‌یه‌ له‌و زنجیره‌ ناڕه‌زایـیانه‌ی كه‌ به‌رامبه‌ر به‌ پـێـشـنیاری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌كرێت كه‌ كۆچبه‌ره‌ نایاسایـیه‌كان به‌ تاوانبار داده‌نێت. هه‌روه‌ها پـێـشـنیار ده‌كه‌ن سنوره‌كان له‌ باری ئاسایشه‌وه‌ توند و تۆڵ بكرێت و سه‌پاندنی سزای قورس به‌سه‌ر ئه‌و كۆمپانیانه‌ی ئیش ده‌ده‌ن به‌ كۆچبه‌ری نایاسایی.

هه‌ر دووشه‌ممه‌ سه‌رۆك بوش پـێـشـوازی كرد له‌و خۆپـیـشـاندانه‌. ده‌ڵێت ئه‌مه‌ ئاماژه‌یه‌كه‌ كه‌ خه‌ڵـك هه‌ست به‌ گرنـگی مه‌سه‌له‌كه‌ ده‌كه‌ن.

بۆ تیشـك خستنی زیاتر له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌كه‌ سه‌رۆكی به‌شی كوردی ڕادیۆی ده‌نگی ئه‌مریكا، هومه‌ر شـێخ موس گه‌یشته‌ خۆپـیشـاندانه‌كه‌ی واشـنتۆن كه‌ له‌ گۆڕه‌پانی نیشتیمانی نزیك به‌ كۆنگرێس سازكرابوو، وه‌ له‌وێ چاوپـێـكه‌وتنی له‌گه‌ڵ چه‌ند خۆپـیشانده‌رێـك ئه‌نجامدا و ڕاسـته‌وخۆ له‌ به‌رنامه‌كانی كاتژمێری چواره‌می ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ په‌خشكرا.
ده‌توانن گوێبیسـتی بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌.

XS
SM
MD
LG