به‌ڕێوبه‌رایه‌تی بوش ده‌ڵێت خوازیاره كێشه‌ی ناوه‌كی ئێران به شێوه‌یه‌كی دیپلۆماتیانه چاره‌سه‌ر بكات، هه‌رچه‌ندێكیشه سه‌رۆك بوش بژاری له‌شكری به دوور نازانێت.
قسه‌كه‌ری كۆشكی سپی، سكات مه‌كڵه‌یڵان ده‌ڵێت به‌ڕێز بوش هیچ بژارێك له‌سه‌ر مێزی ووتوێژكردن لانابات، به‌ڵام گوتیشی دوو ڕاپۆرتی ئه‌م دواییه‌ی ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن سه‌باره‌ت به‌وه‌ی پلان بۆ هێرشی له‌شكری ئێران له دژی ئێران هه‌یه، بۆچونێكی دورر له ڕاستی و نابه‌جێی هه‌ندێ له شاره‌زایانی ده‌ره‌وه‌یه.
سه‌رۆكی ئێران مه‌حمودی ئه‌حمه‌دی نژاد داوای له ئێرانیه‌كان كردووه نه‌ترسن. هاوكات ئاماژه‌شی به وتاره‌كانی نیۆرك تایمز و واشنتۆن پۆست دا و ئه‌مریكای تاوانبار كرد به‌وه‌ی شه‌ڕی ده‌رونیان له‌گه‌ڵدا ده‌كات.