سه‌رۆك بوش له یادی سێهه‌مین ساڵڕۆژی ڕوخانی ڕژێمی سه‌دام حوسه‌ین گوتی ساتی ڕووخانی ڕژێمی سه‌دام حوسه‌ین به ساتێكی گه‌وره‌ی مێژوویی داده‌نرێت.
سه‌رۆك بوش ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له واشنتۆن ستایشی هێزه‌كانی هاوپه‌یمان و خێزانه‌كانیانی كرد بۆ ئه‌و ئازارانه‌ی له پێناو ئازادی عێراقدا چێشتویانه و خۆیان به‌خت كردووه.
هه‌روه‌ها ستایشی گه‌لی عێراقیشی كرد بۆ ئه‌و هه‌وڵه‌ی ئه‌یده‌ن له پێناو ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌یان و به‌شدارییان له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا كرد بۆ پێكهاتنی حكومه‌تی نوێی وڵاته‌كه سه‌رباری هه‌موو ئه‌و مه‌ترسیانه‌ی به‌هۆی یاخیبوانه‌وه هاتۆته به‌رده‌میان.
سه‌رۆك بوش جارێكی تر دووپاتی كرده‌وه كه‌وا هێزه‌كانی عێراقی و هاوپه‌یمانان پابه‌ندن به به‌گژداچونه‌وه‌ی گروپه‌كانی یاخیبوان له عێراق.