ئێران، ئه‌مریکا گوناهبار ده‌کات به‌وه‌ی شه‌ڕی ده‌روونی له‌گه‌ڵدا ده‌کات دوای ئه‌وای ڕاپۆرته‌کانی ده‌زگاکانی میدیا ڕایانگه‌یاند که‌وا به‌ڕێوبه‌رایه‌تی بوش بیر له بژاره‌کانی لێدانی له‌شکری ده‌کاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی فشار بخاته سه‌ر تاران، به‌رنامه ناوه‌کیه‌که‌ی ڕابگرێت.
حامد ڕه‌زا ئه‌سه‌فی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ده‌ڵێت زیادبونی پلانه‌کانی ئه‌مریکا ئاکامی توڕه‌یی و نائومێدی ئه‌مریکیه‌کانه.
ڕۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست له ژماره‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌دا گوتبووی که‌وا کاربه‌ده‌ستانی ئێستا و پێشووی به‌رگری ئه‌مریکا ده‌ڵێن لێکۆڵینه‌وه‌که‌ی پنتاگۆن له‌سه‌ر بژاره له‌شکرییه‌کان به‌شێکه له هه‌وڵه دیپلۆماسیه‌کانی له پێناو کۆتایی هاتن به به‌رنامه‌ی سوته‌مه‌نی ناوه‌کی تاران ئه‌نجام ده‌درێت. ڕاپۆرته‌که‌ش ده‌ڵێت له‌وه ناچێت ئه‌مریکا له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا هیچ جۆره هێرشێکی له‌شکری ئه‌نجامد بدات.
له ڕاپۆرتێکی جودای گۆڤاری نیۆرک تایمزیشدا ڕاگه‌یه‌ندراوه که‌وا به‌ڕێوبه‌رایه‌تی بوش چالاکیه نهێنیه‌کان له‌ناو ئێران زیاد کردووه و پیلان بۆ ئه‌گه‌ری ڕوودانی هێرشێکی له‌شکری داده‌نێن.
کاربه‌ده‌ستانی ئه‌مریکا گوتویانه به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه‌که‌یان هه‌وڵ ده‌دات ڕێگه‌چاره‌یه‌کی دیپلۆماتی بۆ چاره‌سه‌ر کردنی ئه‌م کێشه ناوه‌کیه‌ی ئێران بدۆزێته‌وه.
گۆڤاری نیۆرک تایمز له درێژه‌ی ڕاپۆرته‌که‌شیدا له سه‌ر زاری کاربه‌ده‌ستێکی پێشووی ئه‌مریکی ئاماژه ده‌دات به‌وه‌ی سه‌رۆک بوش، مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژادی سه‌رۆکی ئێران وه‌ک که‌سێک ته‌ماشای ده‌کات که له‌وانه‌یه له ئاینده‌دا وه‌ک هتله‌ری لێ بێت.