باڵیۆزی ئه‌مریکا له عێراق ده‌ڵێت کشانه‌وه‌ی ته‌واوی سه‌ربازه ئه‌مه‌ریکیه‌کان له عێراق پێش کۆتایی ئه‌مساڵ له ڕاستیه‌وه دووره.
ئه‌م تێبینیانه‌ی زاڵمای خه‌لیلزاد وه‌ک وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ک بوو بۆ بانگه‌شه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی سیناتۆرێکی ئه‌مریکی که تیایدا داوای له له‌شکری ئه‌مریکی کردبوو له عێراق بکشێنه‌وه ئه‌گه‌ر هاتوو ڕێبه‌رانی عێراقی نه‌یانتوانی تاوه‌کو 15 ی مانگی پێنج، حکومه‌ت پێک بهێنن.
باڵیۆزی ئه‌مریکا له عێراق، زاڵمای خه‌لیلزاد، ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی پێکهاتنی حکومه‌تی نوێی عێراقی دواخستووه، به‌ربژاردکردنه‌وه‌ی ئیبراهیم ئه‌لجه‌عفه‌رییه بۆ پۆستی سه‌رۆک وه‌زیری . خه‌لیل زاد له میانه‌ی به‌رنامه‌ی Late Editionکه‌ناڵی CNNگوتی ئیبراهیم ئه‌لجه‌عفه‌ری له لایه‌ن لیستی هاوبه‌ندی سه‌ره‌کی شیعه‌کانه‌وه پاڵیۆراوه که زۆرینه‌ی کورسیه‌کانی په‌رله‌مانیان له ژێر ده‌ستدایه. خه‌لیل زاد گوتی پارته‌کانی ترن که ڕازی نین به پاڵاوتنی جه‌عفه‌ری بۆ ئه‌و پۆسته و ئێستا ووت‌وێژی له‌سه‌ر لابردنی ده‌که‌ن و هیواخوازین له ماوه‌ی دوو ڕۆژی داهاتوودا ئه‌م کێشه‌یه چاره‌سه‌ر بکه‌ن.
دواخستنی پێکهاتنی حکومه‌تی عێراقی له ناو وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکاشدا بۆته کێشه‌یه‌ک و سیاسه‌تمه‌دارانی ئه‌مریکی ئارامیان نه‌ماوه.
سیناتۆر جۆن کێری سه‌ر به پارتی دیموکراته‌کانیش که له ساڵی 2004 دا بۆ پۆستی سه‌رۆکایه‌تی خۆی به‌ربژارکردبوو، هه‌روه‌ها ده‌نگی بۆ به‌کارهێنانی هێزی له‌شکری له دژی عێراق دابوو. سیناتۆر کێری هه‌فته‌ی ڕابردوو له ووتارێکی ڕۆژنامه‌ی نیۆرک تایمزدا ڕایگه‌یاند که‌وا پێویسته هێزه‌کانی ئه‌مریکا له عێراق بکشێته‌وه ئه‌گه‌ر هاتوو تاوه‌کو 15 ی مانگی پێنج، ڕێبه‌رانی عێراقی حکومه‌تیان پێک نه‌هێنا. سیناتۆر کێری ڕۆژی یه‌کشه‌ممه بۆ به‌رنامه‌ی Meet the Press که‌ناڵی NBC قسه‌ی کرد و گوتی ئه‌و هه‌ست ده‌کات سیاسه‌تمه‌دارانی عێراقی کاتی پێویستیان هه‌بووه بۆ ئه‌وه‌ی حکومه‌ت پێک بهێنن له‌وه‌ته‌ی که له مانگی دیسه‌مبه‌ری ڕابوردووه‌وه هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانتارییه‌کانیان ئه‌نجامدا.
سیانتۆری کێری گوتی کوشتنی لاوێکی ئه‌مریکی له پێنج مانگ دوای ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌کان له عێراق، هیچ مانایه‌کی تیادا نیه. چونکه ئه‌وان هه‌ر شه‌ڕه‌که‌ن و له نێو خۆیاندا کۆک نین. ئه‌وان ناتوانن چاره‌یه‌ک بۆ ئه‌م کێشه‌یه بدۆزنه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌کی دیموکراسیانه ڕێک بکه‌ون.
جۆن کێری گوتی له‌وانه‌یه به دانانی کاتێکی دیاریکراو بۆیان له‌وانه‌یه سه‌رنجیان بۆ سه‌ر مه‌سه‌له‌که زیاد بکات و وڵاتانی دراوسێش پشتگیرییه‌کی زیاترییان لێ بکه‌ن. هه‌روه‌ها گوتی " ئه‌گه‌ر هاتوو ئوردونیه‌کان، ئه‌گه‌ر هاتوو سعودییه‌کان، ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌وانی دیکه‌ش به ڕاستی خه‌مخۆری ڕه‌وشی ناوچه‌که‌ن و به‌رامبه‌ر به‌و بێ سه‌روبه‌رییه‌ی عێراق نیگه‌رانن ئه‌وا ده‌بێت به هه‌ڕه‌شه‌ی کشانه‌وه‌ی ئێمه، فشارییان بخرێته سه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی هه‌وڵه‌کانیان زیاد بکه‌ن و به شێوه‌یه‌کی فراوانتر به‌شدار بن و هاوکاری بکه‌ن.
له لایه‌کی تریشه‌وه، باڵیۆز خه‌لیلزاد له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕایه‌دا بوو که ده‌ڵێت واشنتۆن ده‌خوازێت عێراق به زووترین کات حکومه‌تێکی یه‌کگرتوو پێک بهێنێت. به‌ڵام ئه‌وه‌ی زۆر گرنگه ئه‌وه‌یه که ئه‌و حکومه‌ته باش بێت.
زاڵمای خه‌لیل زاد گوتی " بۆ یه‌که‌م جاره حکومه‌تێکی دیموکرات له‌و وڵاته‌دا هه‌بێت که له لایه‌ن گه‌ل خۆیه‌وه هه‌ڵبژێراون و سه‌ر به پارت و لایه‌ن و کۆمه‌ڵگای جودان. ده‌بێت فشارییان بخه‌ینه سه‌ر به‌ڵام ده‌شبێت ئارام بین بۆ ئه‌وه‌ی حکومه‌تێکی باش و دروست پێک بهێنرێت."