ڕێبه‌رانی عێراق به توندی وه‌ڵامی تـێـبیـنی‌یه‌كانی سه‌رۆكی میسـری حوسـنی موباره‌كیان
دایه‌وه كه گوتبوی عێراق له‌سه‌ر لێواری شه‌ڕی ناوخۆیه. هه‌روه‌ها سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆك وه‌زیری عێراق ئه‌و قسه‌یه‌ی ڕێبه‌ری میسریـیان مه‌حكوم كرد كه گوتبوی شیعه‌كانی عێراق سه‌ر به بێـگانه‌ن.
سه‌رۆكی عێراقی جه‌لال تاڵه‌بانی و سه‌رۆك وه‌زیر ئیبراهیم جه‌عفه‌ری به توندی ئه‌و قسانه‌ی سه‌رۆكی میسریـیان ڕه‌تكرده‌وه كه گوتبوی شیعه موسڵمانه‌كانی عێراق زیاتر سه‌ر به ئێرانن وه‌ك له‌وه‌ی سه‌ر به به‌غدا بن.
به‌ڕێز تاڵه‌بانی گوتی ئه‌و تومه‌تانه ناڕه‌وان و دوورن له ڕاسـتیـیه‌وه، گوتیشی زۆر سه‌رسام و دڵـگران بووم به‌و قسانه. گوتی له ڕاسـتیدا ڕوداوه مێژویـیه‌كان ده‌ری ده‌خات كه شیعه‌كانی عێراق نیشتیمان په‌روه‌ری ڕه‌سه‌نن.
سه‌رۆكی میسری حوسنی موباره‌ك ئه‌م تێـبیـنیانه‌ی دا له میانه‌ی چاوپـێـكه‌وتنێـكی كه‌ناڵی ئه‌لعه‌ره‌بیـیه كه له به‌رنامه‌كانی ڕۆژی شه‌ممه‌دا په‌خش كرا.
سه‌رۆكی میسری گوتبوی ئێران كاریگه‌ری خۆی هه‌یه له ناو عێراقداو شیعه به‌رده‌وام دڵسۆزی ئێرانن، نه‌ك ئه‌و وڵاتانه‌ی تیایدا ده‌ژین.
چاوپـێـكه‌وتنه‌كه به‌رپـرسه عێراقیـیه‌كانی توڕه و دڵـنیگه‌ران كرد. سه‌رۆك وه‌زیر جه‌عفه‌ری گوتی قسه‌كانی به‌ڕێز موباره‌ك هێرش بوو بۆ سه‌ر هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان و ئاینه‌كان و پارته سـیاسـیـیه‌كان. گوتی دیبلۆماته عێراقیـیه‌كان داوای ڕوونكردنه‌وه ده‌كه‌ن له حكومه‌تی میسری.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی میسری گوتبوی عێراق له‌سه‌ر لێواری شه‌ڕی ناوخۆیه و له‌وه‌ش ده‌چێت ده‌ستی پـێـكردبێت له نێوان شیعه و سوونه و كورد و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له ئاسیاوه دێن. گوتیشی نازانێت چۆن عێراق وای لێبكرێت یه‌ك بگرێته‌وه، گوتیشی نزیك كه‌وتۆته‌وه له‌وه‌ی وێران بـبێـت.
توێژه‌ره سـیاسیـیه‌كانی ناوچه‌كه سه‌رسامی خۆیان نیشاندا به‌رامبه‌ر ئه‌و ڕاگه‌یاندنانه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌ڕێز موباره‌ك پـێـشتر هه‌وڵی دابوو یارمه‌تی بدات له كه‌مكردنه‌وه‌ی كه‌لێنه‌كان له نێوان لایه‌نه جیاجیاكانی عێراق. ساڵی ڕابوردوو پـێشـوازی كرد له كۆنـگره‌ی ئاشـتبوونه‌وه‌ی عێراقیـیه‌كان.
حكومه‌تی میسری هه‌وڵ ده‌دات له ڕه‌قی تـێـبینـی‌یه‌كانی حوسنی موباره‌ك نه‌رم بكاته‌وه. گوته‌بێژێـك له ڕێـگای ئاژانسی هه‌واڵه‌كانی میسره‌وه گوتی سه‌رۆك به شێوه‌یه‌كی ساده ویستویه‌تی دڵـنیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕێت به‌رامبه‌ر ئه‌و ڕه‌وشه ناهه‌مواره‌ی له عێراقدا هه‌یه.