وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی هندستان ڕاده‌گه‌یه‌نێت که‌وا په‌یوه‌ندی نێوان نیودلهی و واشنتۆن له‌وانه‌یه تێک بچێت ئه‌گه‌ر هاتوو کۆنگرسی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ڕازی نه‌بێت به‌و په‌یمانه ناوه‌کیه‌ی سه‌رۆک بوش له مانگی ڕابردوودا له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیری هندستان مانموهان سینغ مۆری کردووه.
شیان ساران رۆژی شه‌ممه له میانه‌ی چاوپێکه‌وتنێکدا گوتی به جێبه‌جێ نه‌کردنی ئه‌و په‌یمانامه‌یه، هندستان نا‌ئومێد ده‌بێت.
به پێی ڕێکه‌وتنامه‌ی نێوان هه‌ردوو وڵات، ئه‌مریکا ڕێگه به هندستان ده‌دات ته‌کنه‌لۆژیای ناوه‌کی سیڤیڵی ده‌ست بکه‌وێت تاوه‌کو له به‌رهه‌مهێنانی ووزه بۆ ئه‌م وڵاته‌دا به‌کار بهێنرێت که ئابورییه‌که‌ی زۆر به خێرایی گه‌شه ده‌کات.
ئه‌مریکا پێشتر ئه‌م جۆره داوایه‌ی ڕه‌ت کردبۆوه به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی ناوه‌کی خۆی دانابوو بێ ئه‌وه‌ی په‌یمانی نه‌هێشتنی بڵاونه‌بونه‌وه‌ی وزه‌ی ناوه‌کی ئیمزا بکات.
پێشتریش له‌م هه‌فته‌یه‌دا، خانم کۆنده‌لیزا رایسی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا داوای له ئه‌ندامانی کۆنگرس کرد ئه‌م په‌یمانامه‌یه قبوڵ بکه‌ن. هاوکاتیش به سه‌رکه‌وتنێکی ستراتیژی له‌قه‌ڵه‌مدا که له پێناو به‌هێزکردنی هه‌وڵه‌کانی بڵاونه‌بونه‌وه‌ی وزه‌ی ناوه‌کی ئه‌نجام ده‌درێن.