Accessibility links

به هۆی ته‌قینه‌و‌ه‌ی ئۆتۆمبیلێـك له مسه‌یه‌ب 6 عێراقی ده‌كوژرێن


پـۆلیسی عێراقی ده‌ڵێت به‌ لایه‌نی كه‌م 6 كه‌س كوژران و 14 ی دیكه‌ش بریندار بوون له‌ ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێـكی به‌ ته‌قه‌مه‌نی ڕێژكراو له‌ نزیك مزگه‌وتێـكی شیعه‌كان‌ له‌ باشوری به‌غدا.

كاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن هێرشه‌كه‌ ڕۆژی شه‌ممه‌ ڕوویدا له‌ شـارۆچكه‌ی مسه‌یه‌ب كه‌ زۆربه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی شـیعه‌ن.
ئه‌م ته‌قیـنه‌وه‌یه‌ دێت پاش ڕۆژێـك له‌ ته‌قینه‌وه‌ خۆكوژیـیه‌كانی مزگه‌وتی به‌راثای شیعه‌كان له‌ شاری به‌غدا و بووه‌ مایه‌ی كوشتنی 79 كه‌س و بریندار بوونی 164 كه‌سی دیكه‌.

كاربه‌ده‌ستانی ئه‌مریكی له‌ دوای ته‌قیـنه‌وه‌كانی ڕۆژی هه‌ینی، داوا له‌ هه‌موو لایه‌نه‌ عێراقیـیه‌كان ده‌كه‌ن دان به‌ خۆیاندا بگرن.

گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا شـان مه‌كـكۆرمه‌ك گوتی ئه‌و كاره‌ ئیشی ئه‌و كه‌سانه‌یه‌ كه‌ ده‌یانه‌وێت عێراق دابه‌ش بكه‌ن و هانی توند و تیژی تیره‌یی ده‌ده‌ن.

XS
SM
MD
LG