Accessibility links

ئه‌مریكا و بریتانیا حكومه‌تێـكی یه‌كگرتوو له عێراقیـیه‌كان ده‌خوازن


هه‌ردوو گه‌وره‌ به‌رپـرسی به‌رگری ئه‌مریكا و بریتانیا ڕێبه‌رانی عێراق هانده‌ده‌ن بۆ پـێـكهێنانی حكومه‌تێـكی یه‌كگرتوو، به‌ڵام هه‌ردووكیشـیان ده‌ڵێن دواكه‌وتن له‌ ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره‌ ئه‌وه‌ نیه‌ پـرۆسـه‌كه‌ شـكسـتی هێناوه‌.

وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا دۆناڵد ڕامسـفـڵد ده‌ڵێت سیاسه‌تمه‌داره‌ عێراقیـیه‌كان شـتێـكی سه‌خت ئه‌نجام ده‌ده‌ن. ده‌ڵێت ئه‌وان گفتوگۆ له‌گه‌ڵ یه‌ك ده‌كه‌ن و خۆشـیان ڕوبه‌ڕوی مه‌ترسـی ده‌كه‌نه‌وه‌.

وه‌زیری به‌رگری بریتانیا جان رید ده‌ڵێت عێراقیـیه‌كان سه‌رده‌كه‌ون له‌ پێـكهێنانی حكومه‌ت. ده‌شڵێت پـیشـان دانی یه‌كگرتوویی گرنگه‌ له‌و كاته‌ی‌ یاخیبوان هه‌وڵ ده‌ده‌ن دووبه‌ره‌كی بنـێنه‌وه‌.

به‌ڵام ده‌شـڵێت درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی پـێـكهێنانی حكومه‌ت به‌رده‌وام بێت، وا ده‌كات تیرۆریسته‌كان زیاتر خۆش حاڵ بن.

شایه‌نی باسه‌ هه‌ردوو كاربه‌ده‌سته‌كه‌ ڕۆژی پـێنجشه‌ممه‌ له‌ میانه‌ی كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌ وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكادا ئه‌م قسانه‌یان كرد.

XS
SM
MD
LG