له‌شكری ئه‌مریكی له عێراق ڕایگه‌یاندووه كه‌وا هێزه‌كانی عێراقی كاربه‌ده‌ستێكی باڵای پێشووی ده‌زگای زانیاری ده‌ستگیركردووه كه گومانی لێده‌كرێت په‌یوه‌ندییه‌كی نزیكی له‌گه‌ڵ ئه‌بو مه‌سعه‌ب ئه‌لزه‌رقاویدا هه‌بێت.
له‌شكری ئه‌مریكی ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه له میانه‌ی ڕاگه‌یاندنێكدا گوتی هێزه‌كانی عێراقی موحه‌ممه‌د حله حه‌مه‌د عوبه‌دی كه به ئه‌بو ئه‌یمه‌نیش ناسراوه، ڕۆژی حه‌وتی مانگی سێ له یه‌كێك له گه‌ڕه‌كه‌كانی به‌غدا ده‌ستگیركراوه. به‌ڵام ئه‌م ڕاگه‌یاندنه دواخرا تاوه‌كو بۆ سه‌لماندنی ناسنامه‌كه‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی بۆ ئه‌نجامدراوه.
عوبه‌یدی سه‌رۆكی گروپێكه كه به له‌شكری ئیسلامی نهێنی ناوده‌برێت و له پارێزگای بابل كاره‌كانیان به‌ڕێوه ده‌به‌ن. باوه‌ڕده‌كرێت، عوبه‌یدی په‌یوه‌ندی به چه‌ند كارێكی ڕفاندنه‌وه هه‌بێت وه‌ك ڕفاندنی ڕۆژنامه‌وانی ئیتالی جولیانا سگرینا له ساڵی ڕابردوودا. ئه‌وه‌بوو، خانم سگرینا پاش گرتنی بۆ ماوه‌ی مانگێك له عێراق ئازادكرا.
هاوكات، كاربه‌ده‌ستانی عێراقی ده‌ڵێن ئه‌فسه‌رێكی پۆلیس و به لایه‌نی كه‌مه‌وه پێنج كه‌سی دیكه‌ش له میانه‌ی ته‌قینه‌وه‌ی دوو بۆمب له به‌غدا بریندار بوون.