ڕاپـۆرته هه‌واڵیـیه‌كان ده‌ڵێن سه‌رهه‌ڵداوه كورده‌كان به لایه‌نی كه‌م 3 سه‌ربازی توركی ده‌كوژن و چواری دیكه‌ش بریندار ده‌كه‌ن له میانه‌ی كرده‌وه‌یه‌كی له‌شـكری حكومی له بۆسه‌یه‌ك له ناوچه‌ی شرناخی نزیك به عێراق.
له ناوچه‌ی بهنگۆلیش پـۆلیسـێـكی توركی ده‌كوژرێت له ئه‌نجامی هێرشی سه‌رهه‌ڵداوه كورده‌كان بۆ سه‌ر بنكه‌یه‌كی پـۆلیس.
له لایه‌كی دیكه‌وه نوسـینگهكانی پارتی عه‌داله‌ی توركی له ئیسـتانبۆڵ هێرشی ده‌كرێته سه‌ر و له ئه‌نجامدا 2 كه‌س بریندار ده‌بن.
ئه‌م هێرشانه دێت به دوای هه‌فته‌یه‌ك له پـێـكدادانی ڕۆژانه‌ی خۆپـیشـانده‌ران له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ئاسایش له‌و ناوچانه‌ی كه زۆربه‌ی دانیشـتوهكانی كوردن.
بۆ زانیاری زیاتر ده‌توانن گوێ بگرن له ڕاپـۆرتی په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا له شاری دیاربه‌كر، زنار مهنتـكی له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه.