ڕاپـۆرته هه‌واڵـێـكی ڕووسـیا ده‌ڵێت ئه‌و تۆربیده ڕه‌وت خێرایـیه‌ی ئێران له‌م هه‌فته‌یه‌دا
تاقیكرده‌وه له میانه‌ی مانۆڕێـكی له‌شـكریدا له كه‌نداوی فارس پـێده‌چێت له‌سه‌ر بنـچـینه‌ی هاوشـێوه‌ی ڕووسـیای سـۆڤێت نه‌خشـه ڕێـژی كرابێت.
ڕۆژنامه‌ی ئێزڤێسـتا(Izvestia) ده‌ڵێت ئه‌و تۆربیده زۆر نزیكه له جۆری (VA-111) Shkval ڕووسی كه ده‌توانێت بگاته خێرایی 360 كیلۆمه‌تر له یه‌ك كاتژمێردا، ئه‌م خێرایـیه‌ش چوار ئه‌وه‌نده‌ی خێرایی تۆربیدی ئاسـایـیه.
ڕۆژنامه‌كه ده‌ڵێت ئه‌و تۆربیده‌ی ڕووسـیا له شه‌سته‌كاندا دروست كراوه و ده‌توانێت كڵاوه‌ی ناوه‌كی هه‌ڵبگرێت و ده‌شـڵێت ئه‌م جۆره موشه‌كه ژێر ئاویـیه‌ی هاوشـێوه‌ی Shkval بوار به ئێران ده‌دات كۆنترۆڵی كه‌نداو بكات.
ڕۆژی سـێشه‌ممه ئێران گوتویه‌تی سه‌ركه‌وتویانه تاقیكردنه‌وه‌ی موشه‌كێـكی زه‌مین- ده‌ریایی ئه‌نجام داوه.
ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی ئێران ده‌ڵێن له تاقیكردنه‌وه‌كانی ئه‌م دوایـیه‌شدا، تاقیكردنه‌وه‌ی موشه‌كی مامناوه‌ندی هاوێژی كۆساری تیادا بووه كه ده‌توانێت خۆی له چاودێریكردنی ڕادار لابدات و خۆشی له سیـسـتمی جامكردنی موشه‌ك ده‌رباز بكات.
هه‌روه‌ها ئێران ڕایگه‌یاند چوار هه‌ڵدانی موشه‌كی به سه‌ركه‌وتویانه ئه‌نجام داوه له‌وه‌ته‌ی مانۆڕه له‌شـكریـیه‌كه‌ی له ڕۆژی هه‌ینیـیه‌وه ده‌سـتپـێـكردووه.
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا، ده‌ڵێت له‌وانه‌یه ئێران پـێشـكه‌وتنی به ته‌كنه‌لۆژیا موشـه‌كیـیه‌كانی هێنابێت. به‌ڵام گوته‌بێژ براین وایتمان ده‌ڵێت تاران به‌وه ناسراوه كه شـانازی ده‌كات و زۆر پـێوه ده‌نێت له به‌یانـنامه‌كانی ده‌رباره‌ی ته‌كنه‌لۆژیا و تاكتیـكی تواناكانی.