Accessibility links

خۆپـیـشـاندانی كورده‌كان له باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی توركیا به‌رده‌وامه


ڕۆژی دووشه‌ممه‌ به‌ سه‌دان كورد له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ئاسایشی توركی له‌ نزیك سنووری سوریا به‌ یه‌كیان داوه‌، له‌ حه‌وته‌یه‌مین ڕۆژی نائارامی كه‌ له‌ هه‌فته‌ی پـێـشـوه‌وه‌ سه‌ری هه‌ڵدا پاش كوشتنی 14 یاخیبوی كورد به‌ ده‌ستی هێزه‌كانی ئاسایشی حكومه‌ت.

ڕاپـۆرته‌ هه‌واڵـیـیه‌كانی توركیا ده‌ڵێت دوا پـێـكدادانه‌كان له‌ شـارۆچـكه‌ی ڤیرانشه‌هر بووه‌ كاتێـك پـۆلیس هه‌وڵی داوه‌ بڵاوه‌ به‌ نزیكه‌ی 500 خۆپـیـشـانده‌ر بكات كه‌ هه‌ندێـكیان به‌رد و ته‌قه‌مه‌نی شوشه‌یان ده‌هاویشت.

له‌ ئه‌سـته‌نبوڵیش 3 كه‌س كوژران كاتێ بوون به‌ ژێر پاسـێـكه‌وه‌ كه‌ ویـسـتبوی خۆی لابدات له‌ ته‌قه‌مه‌نیـیه‌كی شوشه‌ كه‌ خۆپـیـشـانده‌ره‌كان هه‌ڵیان دابوو.

ژماره‌ی كوژراوه‌كان له‌ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌ له‌ توند و تیژی به‌ گشـتی گه‌یشـته‌ 15 كه‌س.

پـێـكدادانه‌كان به‌ شـێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی له‌ شاری كورد نشـین، دیاربه‌كر ڕۆژی سـێشه‌ممه‌ سه‌ری هه‌ڵدا له‌ كاتی به‌ خاك سپاردنی 14 ئه‌ندامی پارتی كرێـكارانی كوردستان.

شـایه‌نی باسه‌ په‌كه‌كه‌، كه‌ له‌ باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی توركیا كار ده‌كات و بنكه‌ی له‌ باكوری عێراق هه‌یه‌، له‌ سـاڵی 1984 وه‌ ده‌جه‌نگێت بۆ به‌دی هێنانی ئۆتۆنۆمیـیه‌كی كوردی. وه‌ زیاتر له‌ 30 هه‌زار كه‌س كوژراوه‌.

وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و یه‌كـێتی ئه‌وروپا په‌كه‌كه‌ به‌ ڕێـكخراوێـكی تیرۆریستی ناو ده‌به‌ن.

XS
SM
MD
LG