کۆنده‌لیزا رایسی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا و جاک سترۆی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا سه‌ردانی عێراقیان کردووه تاوه فشار بخه‌نه سه‌ر ڕێبه‌رانی سیاسی وڵاته‌که بۆ ئه‌وه‌ی بن به‌سته سیاسیه‌ی له ئارادایه کۆتایی پێ بهێنن و حکومه‌تێکی نوێ دابمه‌زرێنرێت.
هه‌ردوو دیپلۆمات به شێوه‌یه‌کی نهێنی و له ژێر ئاسایشێکی توندا ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه به‌ره‌و عێراق به‌ڕێکه‌وتن.
خانم رایس و به‌ڕێز سترۆ له‌گه‌ڵ سه‌رۆک جه‌لال تاڵه‌بانی و سه‌رۆک وه‌زیر ئیبراهیم ئه‌لجه‌عفه‌ری و کاربه‌ده‌ستانی تردا کۆبونه‌وه.
ئه‌م سه‌ردانه له کاتێکدا دێت که فشاره‌کان بۆ کشانه‌وه‌ی جه‌عفه‌ری له پۆسته‌که‌ی وه‌ک سه‌رۆک وه‌زیر بۆ خولێکی تریش پتر بوون.
جێی باسه ڕۆژی شه‌ممه ، ڕێبه‌رانی شیعه به شێوه‌یه‌کی گشتی داوایان له جه‌عفه‌ری کرد، به‌ربژارکردنه‌که‌ی خۆی بکشێنێته‌وه.
هاوکات، له‌شکری ئه‌مریکی له عێراق ده‌ڵێن دوو سه‌ربازی ئه‌مریکی له دره‌نگانێکی ڕۆژی شه‌ممه‌دا کوژراون کاتێک بۆمێکی لاڕێ له ناوه‌ندی به‌غدا ته‌قیه‌وه.
له لایه‌کی تره‌وه، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مریکی گوتویانه چوار یاخیبوو کوژراون و یه‌کێکی تریش برینداربوون کاتێک که ڕۆژی شه‌ممه هێرشێکی سه‌رنه‌که‌وتوانه‌یان کردۆته سه‌ر سه‌ربازه‌کانی هاوپه‌یمانان له نزیک شارۆچکه‌ی به‌له‌د.