وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا سـیاسه‌تێـكی نوێی ڕاگه‌یاند كه تیایدا هه‌موو مامه‌ڵه‌كردنـێـك قه‌ده‌غه ده‌كات له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌سـتانی حكومه‌تی نوێی فه‌له‌ستینی كه له‌ژێر ده‌سـتی حه‌ماسدایه.
ڕۆژی هه‌ینی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بنه‌مایه‌كی په‌یڕه‌وكردنی نوێی بڵاوكردۆ‌ته‌وه كه له‌وانه‌ی پـێشـوی توندتره، پـێشـتر ته‌نها په‌یوه‌ندی به كاربه‌ده‌سـتانی حه‌ماس قه‌ده‌غه بوو، به‌ڵام به گوێره‌ی په‌یڕه‌وه نوێـیه‌كه په‌یوه‌ندی به كاربه‌ده‌ستانی وه‌زاره‌ته‌كانی حكومه‌تی فه‌له‌سـتینی قه‌ده‌غه‌یه به‌بێ ئه‌وه‌ی گوێبدرێتێ كه سه‌ر به چ لایه‌نێـكه.
گوته بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، ئاده‌م ئێرلی ده‌ڵێت، به هه‌ر حاڵ دیبلۆماته ئه‌مریكیـیه‌كان له‌وانه‌یه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ده‌سـه‌ڵاتدارێـتی فه‌له‌سـتینی مه‌حمود عه‌باس بكه‌ن و له‌گه‌ڵ ئه‌و فه‌رمانبه‌ر و به‌رپـرسـانه‌ی كه ڕاسـته‌وخۆ له‌ژێر ده‌سـه‌ڵاتی خۆیدان.
ئه‌م سـیاسه‌ته نوێـیه دێت كاتـێـك كۆمه‌ڵه‌ی چوار قۆڵی، ئه‌مریكا، یه‌كێتی ئه‌وروپا، نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ڕووسـیا بڕیاریان دا ڕۆژی یه‌كشه‌ممه له شـاری عه‌مان له ئوردن كۆبـبنه‌وه بۆ وتووێـژكردن له‌سه‌ر حكومه‌تی نوێی فه‌له‌سـتینی به ڕێبه‌رایه‌تی حه‌ماس.
واشـنتـۆن كۆمه‌ڵه‌ی حه‌ماس به ڕێـكخراوێكی تیرۆریستی داده‌نێت.