Accessibility links

له ئه‌سته‌نبول بۆمبێك ته‌قیوه‌ته‌وه‌ و له‌ ئه‌نجامدا یه‌ك كه‌س كوژراوه‌


كاربه‌ده‌ستانی توركی ده‌ڵێن بۆمبێك له نزیك بنكه‌یه‌كی پاس له ئسته‌نبول ته‌قیوه‌ته‌وه‌ و له ئه‌نجامدا ژماره‌یه‌ك كه‌س بریندار بوون و یه‌كێكیش بریندار بووه‌.

كاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن له‌وانه‌ كه‌سه‌ كوژراوه‌كه‌ ئه‌نجامده‌ری هێرشه‌كه‌ بووبێت، به‌ڵام ئاژانسی ئه‌سۆشیه‌تت پرێس له‌سه‌ر زاری كاربه‌ده‌ستێكی پۆلیس گوتویه‌تی ده‌سه‌ڵاتداران گومانیان له‌ سه‌رهه‌ڵداوه‌ كورده‌كان هه‌یه‌.

جێی باسه‌ له‌ ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا، پێكدادان له نێوان خۆپیشانده‌رانی كورد له باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی توركیا ڕوویداوه و له ئاكامدا ژماره‌یه‌ك كه‌س كوژراون. هه‌روه‌ها شه‌وی ڕابردوو منداڵێك دوای بریندار بوونی گیانی له‌ ده‌ستداوه‌.

ئه‌م ڕووداوی توندوتیژییانه‌ ڕۆژی سێشه‌ممه‌ له شاری دیاربه‌كر ده‌ستی پێكرد پاش ئه‌وه‌ی پرسه‌ی ژماره‌یه‌ك قوربانی ئه‌ندامی پارتی كرێكارانی كوردستان به‌ڕێوه‌ چوو كه له لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشی توركیاوه‌ كوژرابوون كاتێك له ناوچه‌یه‌كی نزیك باتمان پێكدادان له نێوانیاندا ڕوویدابوو.

XS
SM
MD
LG