كاربه‌ده‌ستان له به‌حرێن ده‌ڵێن 48 كه‌س به لایه‌نی كه‌مه‌وه خنكاون كاتێ كه‌شـتیـیه‌كی ده‌ریایی پڕ له خه‌ڵكی بیانی له كه‌ناری وڵاته‌كه‌یان ژێر ئاو كه‌وت.
كۆمانداری پاسه‌وانی كه‌ناره‌كانی به‌حرێن ده‌ڵێت ته‌نها 63 كه‌سیان ڕزگار كردووه.
ڕێـكخه‌رانی كه‌شـتیـیه‌كه ده‌ڵێن 130 كه‌س له‌سه‌ر كه‌شـتیـیه‌كه بووه له ئێواره‌ی دوێنێدا له‌و كاته‌ی به‌ڕێ كه‌وتبوو.
پـێده‌چێت ته‌نها كیلۆمه‌تر و نیوێـك له دور كه‌ناره‌وه نقوم بووبێت. وه‌زیری ڕاگه‌یاندنی به‌حرێن موحه‌مه‌د عه‌بدول غه‌فار ده‌ڵێت، پـێی ناچێت ئه‌و كاره‌ساته له ئه‌نجامی هێرشـێـكی تیرۆریستی بووبێت، گوتیشی ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر كه‌شـتیـیه‌كه بوون بریتی بوون له بریتانی و فلپـینی و میسری و هه‌روه‌ها ئه‌فریقیش.
جێی باسه وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌شداری له‌گه‌ڵ تیمه‌كه‌ی به‌حرێندا كردووه بۆ به هانا چونی كه‌شـتیـیه‌كه، له كاتێـكدا بنكه‌یه‌كی ده‌ریایی ئه‌مریكا له به‌حرێنه