چه‌كدارن له عێراق به لایه‌نی كه‌مه‌وه 20 عێراقیـیان له میانه‌ی هـێـرشه جوداكانی
ڕۆژی سـێشه‌ممه‌دا ڕفاندووه.
له به‌غدا كۆمه‌ڵێـك له چه‌كداران 6 كه‌سـیان له فرۆشـگایه‌كی ئه‌لیـكترۆنی ڕفاندووه و زیاتر له 50 هه‌زار دۆلاریان بردووه. له هێرشـێـكی دیكه‌شدا و هه‌ر له به‌غدا 3 كه‌سی دیكه له فرۆشـگایه‌كی دیكه‌ی ئه‌لیكترۆنی ڕفێندراون.
ئه‌م دیارده‌ی ڕفێندنانه به‌شـێـكن له‌و زنجیره ڕووداوه هاوشـێوانه‌ی له سه‌رانسه‌ری عێراقدا ئه‌نجام ده‌درێن. ڕۆژی دووشه‌مه‌ش 16 كارمه‌ندی كۆمپانیایه‌كی بازرگانی له به‌غدا ڕفێندران.
له توند و تیژیه‌كی دیكه‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه، له شاری كه‌ركوك به هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی سه‌ره‌ڕێ عێراقـیـیه‌ك ده‌كوژرێت. وه له شـاروچكه‌ی ئسكه‌نده‌ریـیه‌ی باشوری عێراقیش 11 پـۆلیس و هاوڵاتیـیه‌ك بریندار بوون، كاتێ یاخیـبوان ئۆتومبیلێـكیان ته‌قانده‌وه و ئامانجیان بنكه‌یه‌كی پـۆلیس بوو.
پـێشـتریش له‌شـكری ئه‌مریكی له عێراق ڕایگه‌یاند كه‌وا ڕۆژی دووشه‌ممه هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان 6 یاخیبوویان گرتووه و هه‌روه‌ها جبه‌خانه‌یه‌كی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیشـیان دۆزیوه‌ته‌وه، كاتێـك هێرشـیان كردۆته سه‌ر ناوچه‌یه‌كی نزیك سامه‌ڕا له باكوری به‌غدا.