Accessibility links

سـیاسه‌تمه‌داره شـیعه‌كانی عێراق ڕه‌خنه له ئه‌مریكا ده‌گرن


سـیاسه‌تمه‌داره‌ شـیعه‌كانی عێراق ڕه‌خنه‌یان له‌ ئه‌مریكا گرتووه‌ له‌سه‌ر كرده‌وه‌یه‌كی سـه‌ربازی عێراقی ئه‌مریكی هاوبه‌ش كه‌ ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ له‌ به‌غدا ئه‌نجامیاندا و به‌ لایه‌نی كه‌مه‌وه‌ 16 كوژراوی لێـكه‌وته‌وه‌.
ڕۆژی دووشه‌ممه‌‌، شـیعه‌كان هێزه‌كانی ئه‌مریكایان تاوانبار كرد به‌ هێرشـكردنه‌ سه‌ر مزگه‌وتێـكی شـیعه‌ له‌ گه‌ڕه‌كی سه‌در و كوشتنی نوێژكه‌ری ناچه‌كدار. سـه‌رۆكی عێراقی جه‌لال تاڵه‌بانی داوای لێـكۆڵینه‌وه‌ی كرد له‌ ڕووداوه‌كه‌.
به‌ڵام ژه‌نه‌ڕاڵ چـایڕێـڵی گوتی كه‌سـێـك به‌ دوای هێرشه‌كه‌دا ڕۆیشـتووه‌ و دۆخه‌كه‌ی گۆڕیوه‌. گوتیشی هێزه‌ عێراقـیـیه‌كانی كه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكیـیه‌كاندا كار ده‌كه‌ن، گوتیان ئه‌و شـوێنه‌ مزگه‌وت نه‌بووه‌.
هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان ده‌ڵێن هێزه‌ تایبه‌تیـیه‌ عێراقیـیه‌كان ئه‌و هێرشه‌یان ئه‌نجام دا به‌ ڕاوێژكردن له‌گه‌ڵ ئه‌مریكـیـیه‌كان، یاخیبوه‌كان كوژران و عێراقـیه‌كه‌ی كه‌ به‌ بارمته‌ گیرابوو ئازاد كرا.
له‌ ڕووداوێـكی جیادا، به‌رپـرسـانی عێراقی ده‌ڵێن، له‌ كرده‌وه‌یه‌كی خۆكوژیدا له‌ بنكه‌یه‌كی مه‌شقی سه‌ربازی عێراقی ئه‌مریكی له‌ باكوری عێراق نزیك ته‌له‌عفه‌ر، 40 كه‌س گیانیان له‌ده‌سـتدا.
هه‌ر دووشه‌ممه‌، چه‌ند چه‌كدارێـك 16 كارمه‌ندی كۆمپانیایه‌كی بازرگانیـیان ڕفاند.
له لایه‌کی دیكه‌وه‌، ته‌له‌فزیۆنی عه‌ره‌بی ئه‌لجه‌زیره‌ وێنه‌یه‌کی ڤیدیۆیـی بڵاوکردۆته‌وه‌ که‌ تیایدا عیزه‌ت ئیبراهیم ئه‌لدوری هه‌ڵهاتووی سه‌ر به‌ ڕژێمی سه‌دام حوسه‌ین بانگه‌شه‌ی ڕێبه‌رانی عه‌ره‌ب ده‌کات په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ حکومه‌تی عێراقیدا ببڕن و پـشـتـگیری له یاخیبوانی سوننه‌ بکه‌ن.

XS
SM
MD
LG