Accessibility links

پشتگیرییه‌کان بۆ پارتی کادیمه‌ له ئیسرائیل که‌م بۆته‌وه‌


وا پێده‌چێت، پارتی کادیمه‌ی ئیسرائیل زۆرینه‌ی کورسیه‌کانی هه‌ڵبژاردنه‌ گشتیه‌کانی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ به‌ ده‌ست بهێنێت، به‌ڵام ڕاوه‌رگرتنه‌ گشتیه‌کان نیشانی ده‌ده‌ن که‌وا پشتگیرییه‌کان بۆ کادیمه‌ که‌م بونه‌ته‌وه‌.

ئه‌م ڕاوه‌رتنه‌ گشتیانه‌ له ڕۆژنامه‌ی حه‌راتز و یه‌دیۆت ئاهرۆنۆت و مه‌عاریڤ و ئورشه‌ڵیم پۆست بڵاوکراوه‌ته‌وه‌ و نیشانی ده‌ده‌ن که‌ کادیمه‌ 33 بۆ 35 کورسی به‌ ده‌ست ده‌هێنێت و ده‌بێته‌ گه‌وره‌ترین پارتی ئه‌ندام له‌ په‌رله‌مانی ئیسرائیلی‌دا که‌ له 120 ئه‌ندام پێک دێت.

به‌ڵام ئه‌وه‌ ناگه‌یه‌نێت که‌ زۆرینه‌ ده‌بن، له‌به‌رئه‌وه‌ کادیمه‌ ناچار ده‌بێت حکومه‌تێکی هاوپه‌یمان پێک بهێنێت.

شیکه‌ره‌وان ده‌ڵێن له‌وانه‌یه‌ کادیمه‌ نه‌توانێت پشتگیری زیاتر په‌یدا بکات بۆ ئه‌و پلانه‌ی که سه‌رۆک وه‌زیری کاتی ئیسرائیل، ئێهود ئۆلمه‌رت پێشنیاری کردووه‌ بۆ دیاریکردنی سنوری ئیسرائیل له‌گه‌ڵ فه‌له‌ستینیه‌کاندا له ماوه‌ی چوار ساڵی داهاتوودا.

به‌ڵام به‌ڕێز ئۆلمه‌رت ده‌یه‌وێت هه‌ندێ له نیشته‌جێی جوله‌که‌کان له هه‌ندێ له به‌شه‌کانی که‌ناری خۆرئاوادا بکشێنه‌وه‌ که‌ خۆی ئیسرائیل گه‌وره‌تر ده‌کات. هاوکاتیش هه‌ریه‌ک له پارتی لیکود و یسرائیلی به‌یتینون دژایه‌تی ئه‌و کشانه‌وه‌‌یه‌ ده‌که‌ن.‌

XS
SM
MD
LG