وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا گه‌مارۆی ئابوری دانراو له دژی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی فۆکا له کۆماری سربی بۆسنیه‌کان لاده‌بات پاش ئه‌وه‌ی ڕێبه‌رانی ناوخۆ به شێوه‌یه‌کی باشتر به‌نده‌کانی په‌یماننامه‌ی ئاشتی ده‌یتۆن جێ به‌جێ ده‌که‌ن که بووه هۆی ڕاگرتنی پێکدادانه‌که‌ی بۆسنیا.
باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریکی له سه‌راییڤۆ ئه‌م هه‌واڵه‌ی ڕاگه‌یاند و گوتی وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌که بۆ ئه‌و هه‌وڵانه‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی شاری فۆکا ئه‌نجامیانداوه بۆ زیاتر هاوکاریکردنی ده‌سته‌ی دادوه‌ری تاوانه‌کانی شه‌ڕ له لاهای که ئه‌مه‌ش هانی ئاواره و په‌نابه‌رانی ئه‌و وڵاته ده‌کات بگه‌ڕێنه‌وه و هه‌نگاو بنێن.
یاسای ئه‌مریکی ڕێگه به یارمه‌تیدانی ئه‌نجومه‌نه ناوخۆییه‌کانی کۆماری سرب له بۆسنیای هه‌رزیگۆڤینا ده‌کات که شکست ده‌هێنێت له‌وه‌ی به ته‌واوه‌تی په‌یڕوه‌ی په‌یماننامه‌ی ده‌یتۆن بکات.