له‌شـكری ئه‌مریكی ده‌ڵێت هێزه تایبه‌تـه‌كانی عێراقی هێرشـێـكیان ئه‌نجامدا بۆ په‌كـخسـتنی تۆڕێـكی تیرۆریستی و كوژرانی 16 یاخیبوش تۆماركرا. به‌ڵام یاریده‌ده‌رانی مه‌لای شـیعه‌ی توندڕه‌و موقته‌دا ئه‌لسه‌در هێزه‌كانی ئه‌مریكایان تاوانباركرد به كوشـتنی زیاتر له 20 كه‌سی بێ تاوان له ناو مزگه‌وتێـكدا.
به‌ڵام هێزه‌كانی ئه‌مریكا باس له‌وه ناكه‌ن كه چوبنه ناو مزگه‌وتێـك یان زیانیان به مزگه‌وتێـك گه‌یاندبێت.
پـۆلیـسـی عێراقیش ده‌ڵێت نزیكه‌ی 20 چه‌كداری شیعه له پـێـكادانه‌كاندا كوژران له هێرشـێـكی له‌شـكری ئه‌مریكی بۆ سه‌ر مزگه‌وتـێـك.
له شـوێنـێـكی دیكه‌ی پایته‌ختدا، ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقی ده‌ڵێن هێزه‌كانی ئه‌مریكا 40 كه‌سی ئاسایشی عێراقیـیان ده‌سـتـگیر كردووه پاش ئه‌وه‌ی كه دایان به‌سه‌ریان له بنكه‌یه‌كدا كه 17 كه‌سی بـێـگانه‌یان تیا گرتبوو.
له شاری به‌عقوبه‌ش پـۆلیس ده‌ڵێت ته‌رمی 30 كه‌سیان دۆزیوه‌ته‌وه كه سه‌ر بڕابوو